

قایمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە نرخی بوتڵی غازی ماڵان بە هیچ شێوەیەک گران نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ولات کەوتوە، قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە تا ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، نرخی بوتڵێک غازی ماڵان حەوت هەزار و ٥٠٠ دینارە.
ئەوەشی وتووە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی گرانفرۆشیدا لیژنەکانی قایمقامییەتی لێ ئاگادار بکەنەوە.
دابەشکردنی بوتڵی غازی ماڵان لەلایەن کەرتی حکومییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەکاتی بوونی هەر سەرپێچییەکیشدا لیژنەکانی قایمقامییەت دەتوانن لێپێچینەوەی یاسایی بکەن.