

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا برینداربون، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی توركیا كران.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، توركیا له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعشدا كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ناوچه‌كه، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كان و هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوكاریی سیاسی، سه‌ربازی و مرۆیی پێشكه‌شی عێراق ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوه، هاوكارییه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كه له‌ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا بریندارده‌بن له‌خۆده‌گرێت.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا 14پێشمه‌رگه له‌ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا برینداربون، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی توركیا كران.
مانگی رابردوش، 61 پێشمه‌رگه كه له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا برینداربون، له‌توركیا چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ئه‌نجامدرا.