

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه ده‌ستیان پێكردووه و، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی دژی داعش‌یش ئاشكرای كرد: ئه‌ركی سه‌ره‌كی له دابڕینی شاری ڕه‌قه له ناوچه‌كانی دیكه به یه‌په‌گه ده‌سپێردرێت.
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، له دوای كۆبونه‌وه‌ی 13 وڵاتی هاوپه‌یمانیی دژی داعش له پاریس ڕایگه‌یاند، له به‌ڕێوه‌چوون و پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رازین و پلانه‌كان به باشی به‌ڕێوه ده‌چن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا وتیشی "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ی سووریا به‌شێكه له پلانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و له ئێستا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستی پێكردووه".
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پشت به هێزه ناوخۆییه‌كانی سووریا له‌وانه‌ش هێزه كورد و عه‌ره‌به‌كان ده‌به‌ستن.
لای خۆیشیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ ستیڤن جه‌ی تاونسێند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی داعش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌و هێزه‌ی ئه‌ركی دابڕینی شاری ره‌قه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا پێ ده‌سپێردرێت".
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی هاوپه‌یمانان كه هاوكات فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئه‌مریكایه له عێراق، وتیشی "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه یه‌په‌گه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، یه‌كێكه له‌و هێزه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه ئه‌نجام بدات".
ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ مه‌ولوود چاوشئۆغلوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "پێویسته ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ڕه‌قه له‌لایه‌ن هێزه ناوخۆییه‌كانی سووریاوه جگه له كورد، ئه‌نجام بدرێت".