نوێترین

recent

14/08/2025

بافڵ تاڵەبانی،لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامانی دێرینی حزبەکەی کۆبووەوە.


 







بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامانی دێرینی حزبەکەی کۆبووەوە کە لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بافڵ تاڵەبانی ستایشی دڵسۆزی و ماندووبوونی هەموو ئەو کادرانەی کرد کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆیان بۆ کارکردن لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی و خزمەتکردنی گەلەکەمان تەرخانکردووە و لەسەر رێبازی مام جەلال لە خەباتی کوردایەتی بەردەوامن.

سەرۆکی یەکتتی وتی، ئێمە شانازی بە هەموو ئەو هەڤاڵانەمانەوە دەکەین کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان هەیە و سەرمایەیەکی گەورەن بۆ بەردەوامی و زیاتر گەشانەوەی یەکێتییەکەمان.

لەبارەی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گۆڕانکارییە رێکخراوەییەکان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوروونیدایە ئامادەبووان و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەڤاڵانی یەکێتی پێگەیان پارێزراو دەبێت و بەپێی ئەم قۆناغ و سەردەمە ئەرکدار دەکرێنەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085