

لە قەڵادزێ ژنێک کە شوێنی سێ گوللـە بە جەستەیەوە دیارە، گیانی لەدەستداوە و گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕینیش رایدەگەیێنێت، نازانرێت ژنەکە کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
کاروان مەحموود، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ ( تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی "کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو 13-10-2016 لە گوندی خڕە بەردانی سەر بە قەڵادزێ، ژنێکی تەمەن 29 ساڵ له ماڵەکەی خۆیدا بە چهكی كڵاشینكۆڤ گیانی لهدهستداوه".
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت "شوێنهواری سێ گولـلـەی به جهستهیهوه و هۆکارەکەشی نەزانراوە".
بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی گیان لەدەستدانی کاروان مەحموود رایگەیاند " بەمەبەستی زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانی و چۆنییەتی رووداوەکە ئایا خۆکوژیە یا تاوانکارییە، تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و هیچ کەسێک تاوەکو ئێستا لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە".