

ره‌شید محه‌مه‌د دانیشتوی گوندی هه‌ڕگێنه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی پێنجوێنه‌و ئێستا له‌سلێمانی نیشته جێیه. له‌ساڵی 1979 له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری كرۆنا به‌دیاری وه‌رده‌گرێت، ئه‌و ده‌ڵێت” مه‌گه‌ر من بمرم ئه‌وكات ئه‌و ئۆتۆمبێله كه‌سێكی دیكه لێیخوڕێت، گه‌ر بكرایه شه‌وانه له‌گه‌ڵ خۆم ده‌مخه‌واند”. ره‌شید محه‌مه‌د وتیشی “رۆژانه چه‌ندین كه‌س داوام لێده‌كه‌ن پێیان بفرۆشم. ناشهێڵم كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م به‌كاری بهێنن له‌قاچه‌كانم بۆ من گرنگتره”.
ره‌شید محه‌مه‌د ناسراو به‌مامه ره‌شه، تازه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له سه‌ید سادق گه‌ڕابونه‌وه سلێمانی‌و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌شت، وتی” تامن بمێنم ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش بمێنێ. چه‌ندین جار ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م پێیان وتوم بیفرۆشم‌و جۆرێكی دیكه‌ی ئۆتومبێلی مۆدێل به‌رز بكڕم”.
وتیشی “پێش وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله كاروباره‌كانم وه‌ك پێویست نه‌بوو باری ژیانم گۆڕانی به‌سه‌رهات”.
مامه ره‌شه ژیانی خێزانی پێكهێناوه‌و خاوه‌نی سێ منداڵه‌و بژێوی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه.
ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌و ئۆتۆمبێله چه‌ندین كاری جیاوازی كردوه‌و وتی”چه‌ندین كاری جیاوازم پێكردوه وه‌ك قاچاخچیه‌تی‌و كاری نه‌فه‌رات كه رۆژانه چه‌ندین جار هاتوچۆی خاڵه سنورییه‌كانی پێنجوێن‌و سلێمانیم پێ كردوه‌و دواتریش له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا وه‌ك ته‌كسی كاری نه‌فه‌رم پێكردوه‌و ئێستاش بۆ هاتوچۆ‌و كاروباری خۆم‌و خێزانه‌كه‌م به‌كاری ده‌هێنم”.
ئه‌و جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌و ئۆتۆمبێله كۆی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه‌و زۆرینه‌ی شاره‌كانی عێراق چوه، له‌و باره‌یه‌وه وتی “به‌درێژایی سی‌و شه‌ش ساڵ توشی هیچ روداوێكی هاتوچۆ نه‌بوم‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌م لێدراوی پێوه‌نیه‌و تائێستا سه‌رپێچی هاتوچۆم نییه‌و به‌رده‌وام پابه‌ندی رێنمایی هاتوچۆ ده‌بم”.
مامه ره‌شه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ته‌گه‌رێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناگۆڕێته‌وه به‌هه‌رچی ئۆتۆمبێلی ئه‌م شاره هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی”كاتێك ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌به‌ر ده‌رگاكه‌مدابوه به ده ماڵ ئۆتۆمبێلێكیان نه‌بوه‌و خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ده‌هاتن وێنه‌یان له‌پاڵدا ده‌گرت”.
وتیشی”ده‌چومه هه‌ر بازگه‌یه‌ك وه‌ك ئۆتۆمبێلی به‌رپرسه‌كان پێشوازییان لێده‌كردم‌و له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا چه‌ندین هاوڵاتیم له‌په‌تی سێداره پێ پاراستوه كه هه‌ڵهاتوی سه‌ربازی بون‌و به‌بازگه‌كانی رژێمی به‌عسدا ده‌ربازم ده‌كردن”.
مامه ره‌شه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیاری سه‌دام حسێنه‌و كاتی خۆی به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درایه كه‌مئه‌ندامان‌و ئه‌ویش وه‌ك كه‌مئه‌ندامێك پێیبه‌خشراوه.
له‌و باره‌یه‌وه وتی “به‌هۆكاری ئیفلیجی له‌منداڵییه‌وه هه‌ردو قاچم له‌ده‌ستدابو‌و به‌ر له‌وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله ته‌نها به‌دارشه‌ق‌و وڵاخی سواری هاتوچۆم ده‌كرد.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وتی”سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كه‌تازه ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌رگرتبو چه‌ندین جار پێنج هه‌زاری سویسریان دامێ، دواتر له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا سه‌دو په‌نجا هه‌زاری سویسرییان دامێ كه ئه‌و كات خانویه‌ك به سی‌و پێنج هه‌زار بو نه‌مفرۆشت، ئه‌گه‌ر بمفرۆشتایه به‌پاره‌كه‌ی چوار خانوم پێ ده‌كڕی له‌ناو شاری سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وه‌م ره‌تكردوه‌و نه‌مفرۆشت”.
مامه ره‌شه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌مبۆته‌وه‌و به‌ماندوبونێكی زۆر‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئه‌شیای ده‌ستده‌كه‌وێت‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی”ئۆتۆمبێله‌كه‌م به‌درێژایی 36 ساڵ كێشه‌ی گێڕو مه‌كینه‌ی بۆ دروست نه‌بوه‌و چه‌ند جارێك كێشه‌ی گڵۆپ‌و لایت‌و به‌گلایتی هه‌بوه له‌ساڵانی رابردودا ئه‌شیای ئاسان ده‌ستده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بێت له‌شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌شیاكانی دابین بكه‌م”.
وتیشی”زۆرینه‌ی كه‌لوپه‌ل‌و ئه‌شیاكانیم له‌ماڵه‌وه هه‌یه‌و ژورێكی ماڵه‌كه‌م ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌شیا‌و پێویستی ئۆتۆمبێله‌كه‌م”.
جه‌غتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پێیه بۆ یه‌ك سه‌عاتیش نه‌یداوه‌ته ده‌ست كه‌س‌و وتی “ته‌نها خۆم لێیده‌خوڕم‌و نایه‌ڵم كوڕ‌و كچه‌كانیشم لێیخوڕن هه‌ركاتیش ده‌یبه‌مه سه‌ر وه‌ستا ته‌نها خۆم لێیده‌خوڕم. زۆرم خۆشده‌وێت”.