

رۆژی پێنجشەممە 13-10-2016 سالار مەحموود، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن كۆبووەوە.
سالار مەحموود، پەرلەمانتاری یەکێتی رایگەیاند "كۆبوونەوەكە بە مەبەستی هەواڵ پرسینی تەندروستی كاك نەوشیروان مستەفا و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەو رەوشی بەڕێزیان بووە، سوپاس بۆخوا تەندروستی جێگرە و زۆر باشە".
سالار مەحموود گوتیشی "بەدڵنیاییەوە لەم بە سەركردنەوە و كۆبوونەوانە باسی دۆخی سیاسی كوردستانمان كردووە".

نەوشیروان مستەفا رۆژی 3-9-2016 بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
پێشتر شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەكە رایگەیاند بوو کە، "نەوشیروان مستەفا بەهۆی كێشە سیاسییەكان سێجار سەردانەكەی دواخست، دەنا دەبووایە زووتر سەردانی پزیشكی كردبا".
لە رۆژی 22-9-2015 رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی باشووری کوردستانی بەجێهێشت و سەردانی ئەڵمانیای کرد، پاشان چووە بەریتانیا و ماوەی حەوت مانگ لە لەندەن مایەوە.
رۆژی 28-4-2016 لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕایەوە باشووری كوردستان.