نوێترین

recent

13/10/2016

یەکێتی زیاتر لە ١١ هەزار چەکداری خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە



یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا دەکات و بەرپرسێکی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: نزیکەی ١٢ ھەزار پێشمەرگەو کارمەندی ئاسایش لە ئامادەباشیدان و چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا دەکات و بەرپرسێکی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: نزیکەی ١٢ ھەزار پێشمەرگەو کارمەندی ئاسایش لە ئامادەباشیدان و چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن.

غەیاس سورچی، وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیاكانی نزیك حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند: وەک ھێزەکانی یەکێتی لەسنوری نەینەوا، ئامادەکاری تەواومان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان کردووە، بەھەمانشێوەی ڕابردوو کە ڕۆڵی تەواویان ھەبوو لەڕزگارکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، بەتایبەت لەشنگال و مەخمورو زوممارو ڕەبیعەو ناوچەکانی دیکەی سنوری نەینەوا.

لەبارەی ھێزەکانی سەر بەیەکێتیش، غەیاس سورچی بەشێکی ھێزەکانی ئاشکراکردو وتی:" دوو لیوای سەر بەھێزەکانی ٧٠، چوار لیوای تێکەڵ لەگەڵ پێشمەرگەی پارتی کە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن، ھەروەھا دوو فەوجی تر کە سەر بە مەڵبەندەکانی نەینەواو شنگالن، ھاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاسایشی یەکێتی کە پێشتر لەموسڵ بوون، لەگەڵ چەندین ھێزی دیکەی وەک سریەی پۆلیس جێگریکراون و لەئامادەباشیدان".

وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی ڕاشیگەیاند: سەرجەم ھێزەکانمان لەبەرەی پێشەوەی جەنگن، بەتایبەت لەمیحوەری باشیک و چاوەڕوانی فەرمانن لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ ئەوەی دەست بەئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ بکەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085