

پیاوێك لەپاش نوێژی هەینی لەناو مزگەوتێكی شاری دهۆك خۆی سوتاند.
ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی تەناهی لەناو مزگەوتێكی ئەو گەڕەكە دوای كۆتاییهاتنی نوێژی هەینی پیاوێك ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و دەسووتێت.
رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی پارێزگای دهۆك هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند "كەسێك خۆی سووتاندووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت باری تەندروستی چۆنە".
زانیار ماهر، دانیشتوویەكی گەڕەكی تەناهیە و خۆی بینیویەتی ئەو كەسە خۆی سووتاندووە و گوتی " دوای كۆتاییهاتنی وتاری هەینی ئەو كەسە لەناو حەوشەی مزگەوت ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە".
بەوتەی زانیار" ئەو كەسە دوای خۆی كاخەزێكی جێهێشتووە، بەڵام نازانرێت چی تێدانووسراوە".