

به‌رپرسى ميحوه‌رى 5 له رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌مال كه‌ركووكى به ئاژانسى ئانادۆڵوى گوت: "سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێڕاق، حه‌يده‌ر عهبادهى بۆ شاری کەرکووک و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه لەو سنوورە له سه‌رداواى خۆى بووه، ئێمه‌يش پێشوازيمان لێكردووه، عەبادی باسى لە بارودۆخى ئه‌و ناوچهيەى كرد و دواتر باسى له‌وەکرد کە پڕۆسەی ئازادكردنه‌وه‌ى حه‌ويجه له‌م نزيكانه ئەنجام دەدرێت.
له باره‌ى به‌شدارى كردنى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى له سنورى رۆژئاوای كه‌ركووك، كه‌ركووكى گوتى: " لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ عەبادی باس له‌وه كرا له‌م سنوورانه‌وه هێرش ده‌ست پێده‌كه‌ين بۆ حه‌ويجه، به ڕوونى بهعهباديم گوتم له ميحوه‌رى رۆژئاوای كه‌ركووكه‌وه پێويستيمان به‌هيچ هێزێك نيیه و پلانى خۆمان هه‌يه و هه‌ركاتێك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فه‌رمانمان پێبكات جێبه‌جێی ده‌كه‌ين، باسى ئه‌وه‌شم كرد ئێمه 22 كيلۆمه‌تر له حهويجهوه دوورین، کەچی تاکو ئێستا 4 جار فڕۆكهکانى سوپای عێڕاق هاتوونه‌تە سه‌رمان و 3 جار بۆردومانى پێشمه‌رگه‌یان كردووه، چوونه پێشمهومان بۆ سنوورى حه‌ويجه ئاسانه، به‌ڵام پێويستمان به حه‌شدى شه‌عبى و سوپا نيیه".
له باره‌ى شه‌ڕى مووسڵ و گواستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له كه‌ركووكەوە بۆ ئه‌و سنووره كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: "لە شه‌ڕى مووسڵدا ده‌مانه‌وێت به‌شدارى هه‌موو لايه‌كى تێدا بێت چونكه ڕزگار كردنى مووسڵ سوودى زۆری بۆ هه‌رێمى كوردستانيش هەیە، نامه‌وێت باس له پرسی سه‌ربازی بكه‌م و باسی چۆنییەتی جوڵەی هێزەکانی پێشمه‌رگه بکەم کە چۆن دەبێت، ده‌توانم ئه‌وه‌نده بڵێم ده‌بێت مووسڵ و حه‌ويجه ڕزگار دەکرێت و نابێت تيرۆریستانى داعش له خاكى كوردستان بمێنن".
له باره‌ى زۆرى جۆر و ژمارەی ئەو هێزانەی بەشداردەبن لە ئۆپهراسيونى ئازاد كردنه‌وه‌ى مووسڵ، كه‌ركووكى گوتى: "پێش ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ ده‌بوو ڕێکكه‌وتنى سياسی بۆ ئاينده‌ى مووسڵ بکرابایە کە لە پاش ڕزگار بوونى چى به‌سه‌ر دێت، كه نهگهيشتینە ئه‌و بڕياره پيشبينى ده‌كه‌م دواتر كێشه دروست ببێت، ئه‌وه‌ى من زانياريیم هه‌يه ئێستا عێڕاق وه‌كو عێڕاق نه‌ماوه نهسيادهى ماوه نه سنوور، بۆيه هه‌موو لايه‌كى تێدايه".
له باره‌ى شه‌ڕ له نێوان ئه‌و هێزانه كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: "ناتوانم بڵێم شه‌ڕ ده‌بێت و ناشتوانم بڵێم نابێت بێگومان ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌و ناوچه‌يه هێشتا نه‌كراوه، بۆ ئێمه ڕوونه حه‌ويجه خاكى كوردستانه و گه‌لى كوردستان خۆى بڕيارى لێده‌دات و له ڕێفراندۆمێك بڕيار له چاره‌نووسى خۆمان دەدهين، هیوادارین لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى عێڕاق بێنه سه‌ر خه‌ت و ڕێز له ياسای نێوده‌وڵه‌تى و هاوسێیەتی بگرن، چونكه گه‌لى كورد شه‌ڕخواز نيیه".