نوێترین

recent

16/10/2016

وتەبێژی ناوەندی بڕیار: ئێمەیش بەشێك لە بەرپرسیارەتی قەیرانەكانمان بەردەكەوێت



وتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، بەرپرسانی ناوەندی بڕیاریش بەقەدەر ئەوانی دیكە بەرپرسیارەتی و دەستیان هەبووە لە هەڵە و قەیرانەكانی هەرێمدا" ئەوانەی لەگەڵ ئێمەن فریشتە نین".

شاڵاو عەلی عەسكەری رایگەیاند، بەرپرسانی ناوەندی بڕیار پێشتر لە بەرپرسیارەتی حزبی و حكومیدا بوون و بەپێی بەرپرسیارەتییان دەستیان هەیە لەو قەیران و هەڵانانەی لە ماوەی رابردوودا كراوە.

وتیشی" هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانی قوڵی دارایی و سیاسی بووەتەوە و بەرپرسانی ئێمەیش پێشتر بەرپرس بوون، ئەوانیش بەشێكن لە قەیرانەكان و فریشتە نین و لە ئاسمانەوە دابەزیبن، بە قەدەر بەرپرسیارەتییان تەحەمولی بەرپرسیارەتی دۆخەكە دەكەین".

وتەبێژی ناوەندی بڕیار باسی لەوەشكرد، ئامانجی لەپێشینەی ئەوان رزگاركردنی یەكێتییە لە پاوانكاری بڕیار و گەڕانەوەی سەنگ و قورسایی سیاسی بۆ یەكێتی، وەك ئەو دەڵێت.

ناوەندی بڕیاری یەكێتی لە شەوی 1 ئەیلولی ئەمساڵ راگەیەندرا و لەلایەن جێگرانی سكرتێری گشتیی یەكێتییەوە رابەرایەتی دەكرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085