وڵات ـ ڕۆژنامەی ئاوێنە
بارام به‌گ ناوی ته‌واوی (بارام نه‌جیم بارام)ه‌و
له‌گوندی شۆشمێی له‌ساڵی 1913 له‌دایكبوه، دوای چه‌ند ساڵێك له‌دایكبونی ماڵیان دێته باشوری كوردستان‌و له‌گوندی سۆسه‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بیاره نیشته‌جێ ده‌بن.
بارام به‌گ دوجار هاوسه‌رگیری كردوه، حه‌وت منداڵی لێیان هه‌بوه، بارام به‌گ ساڵی 1989 له‌قه‌زای شاره‌زور كۆچی دوایی ده‌كات‌و ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ر له‌قه‌زای شاره‌زور به‌خاك ده‌سپێردرێت.
ته‌واوی هاوڵاتیانی هه‌ورامان‌و هه‌ڵه‌بجه حه‌زیان له‌قسه خۆشه‌كانی ئه‌م پیاوه بوه به‌تایبه‌تی به‌گزاده‌كانی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵات‌و باشور.
بارام به‌گ پیاوێكی قسه‌خۆش بوه له‌هه‌ر شوێنێك بۆ هه‌ر بابه‌تێك ته‌ڵاقێكی خستوه. هه‌مو چین‌و توێژه‌كان حه‌زیان له‌و شوێنه كردوه كه بارام به‌گی تێدا بوه به‌هۆی قسه‌خۆش‌و ساده‌ییه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه زۆر خۆشه‌ویست بوه، بارام به‌گ كابرایه‌كی میللی بوه به‌قسه خۆش ناسراوه‌و هه‌رده‌م مه‌جلیسی گه‌رم بوه.
مامۆستا تاهیر بارام به‌گ كوڕی بارام به‌گ باس له‌ژیان‌و به‌سه‌رهاته‌كانی باوكی ده‌كات ده‌ڵێت “باوكم هه‌رده‌م قسه خۆش بوه ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه زۆر روخۆش بو، قه‌ت قسه‌یه‌كی نه‌ئه‌كرد كه ئێمه پێمان ناخۆش بوبێت یان لێمان توڕه بوبێت، باوكم هه‌ر شتێكیشی ئێمه‌ی به‌دڵ نه‌بوبێت به‌زمانێك پێمانی وتوه كه هه‌ست نه‌كه‌ین هه‌ڵه‌مان كردوه.”
تاهیر بارام به‌رده‌وام بو له‌قسه‌كانی‌و وتی”هه‌رده‌م شانازی به‌باوكمانه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و قه‌درو رێزه‌ی له‌نێو خه‌ڵكیدا هه‌مانه له‌باوكمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، باوكم پیاوێكی قسه خۆشی ناسراوبو بۆیه هه‌رده‌م سوپاسی ده‌كه‌م ئه‌م خانوه‌ی ئێسته نیشته‌جێم تێیدا به‌ده‌ستی باوكم كراوه‌ته‌وه هیچ ده‌سكارییه‌كم نه‌كردوه وه‌ك یادگارێكی زۆر خۆشه‌ویست هێشتومه‌ته‌وه”.
قسه‌خۆش‌و ته‌ڵاقه‌كانی بارام به‌گ پاش 30 ساڵ له‌كۆچكردنی خۆیشی هه‌رده‌م له‌نێو كۆمه‌ڵگادا باسده‌كرێت‌و زۆرێك له‌هه‌وادارانی بارام به‌گ په‌یج‌و ئه‌كاونتی تایبه‌تییان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناوی بارام به‌گه‌وه كردوه‌ته‌وه.
تاهیر بارام به‌رده‌وام بو له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات‌و ژیانی باوكی‌و وتی “داواكارم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ساڵانه یادی بارام به‌گی باوكمان به‌ره‌سمی بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یكه‌رێكی تایبه‌تی شایسته‌ی بۆ دروست بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد”بارام به‌گ له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وكاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بوه ده‌مانچه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی پێبوه كه چوارده‌خۆری بو”.
تاهیر به‌گ ده‌ڵێت “ئێمه كه‌سمان له‌نه‌وه‌كانی بارام به‌گ نه‌مانتوانیوه بڕۆینه‌وه سه‌ر بارام به‌گ كه وه‌ك ئه‌و قسه‌خۆش بین، به‌ڵام هه‌رده‌م ئامۆژگارییه‌كانی له‌گوێماندایه كه كه‌سانی چاكه‌كار بین له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رماندا منیش هه‌مو جارێك ئامۆژگاری نه‌وه‌كانی خۆم ئه‌كه‌م كه بچنه‌وه سه‌ر باپیره‌یان”.
بارام به‌گ خانویه‌ك ده‌كڕێت له‌هه‌ڵه‌بجه به(120)دینار‌و به‌هۆی دوری شوێنه‌كه‌یه‌وه نیگه‌رانی لای خانه‌واده‌كه‌ی دروستده‌كات‌و بارام به‌گیش ته‌ڵاق ده‌خوات كه رۆژێك دێت ئه‌و خانوه‌ی ده‌بێته ناوه‌ڕاستی هه‌ڵه‌بجه.
مامۆستا تاهیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد “بارام به‌گ له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێك‌و حه‌مه ره‌زابه‌گی نه‌وسۆ له‌به‌رزاییه‌كی دوری سۆسه‌كان كه نێوان سنوری سۆسه‌كان شۆشمێی داده‌نیشن خه‌ریكی تاوڵه‌و كۆنكان بون خانویه‌ك له‌سۆسه‌كان گڕ ده‌گرێت دوكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بینن یه‌كسه‌ر بارام به‌گ ته‌ڵاق ده‌خوات كه ئه‌وه خانوه‌كه‌ی منه گڕی گرتوه ئه‌وانیش ده‌ڵێن ماڵت ئاوابێت بارام ئه‌وه بۆ له‌خۆته‌وه ئه‌و ته‌ڵاقه‌ت خست پاش كه‌مێك له‌سۆسه‌كانه‌وه كه‌سێك ده‌ڕواته لایان لێی ده‌پرسن؟ ئه‌وه ماڵی كێ بو سوتاوه ئه‌ویش ده‌ڵێت ماڵی بارام به‌گ بوه حه‌مه ره‌زا باوكم ده‌بات له‌گه‌ڵ خۆی بۆ شۆشمێی‌و داوای لێده‌كات چی پێویسته بۆی بكات به‌ڵام بارام به‌گ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ماڵ سوتاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام كه‌سانی ته‌ماحباز هیچی نابێت به‌هیچ.
هاوڕێكانی بارام به‌گ به‌بارام به‌گ ده‌ڵێن سه‌یاره هه‌رزان بوه بۆ سه‌یاره‌یه‌ك ناكڕیت بارام به‌گیش ته‌ڵاق ده‌خوات سه‌یاره ببێت به‌یه‌ك دینار سه‌روه‌ته‌كه‌ی من ده‌بێت به‌هه‌ژده په‌نجایی”.
هه‌ندێك له‌ته‌ڵاقه‌كانی بارام به‌گ:
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات هه‌ركه‌س دو مه‌خزه‌ن فیشه‌ك به‌یه‌كه‌وه بلكێنێت ئه‌وه هیچی لێنایه‌ت.
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات پیاو نه‌گبه‌تی بو محه‌له‌بی بخوات ددانی ده‌شكێت
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات كه‌س ساحێبی ته‌سبیحی خۆی نییه
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات هه‌ركه‌س چوار قسه بكات سیانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات نه‌گبه‌تی كورد ئه‌وكاته هات كه به‌درۆیان وت سیاسه‌ت
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات له‌خه‌ودا بۆكس بده به‌ده‌م ژن‌دا خه‌تای ژنه‌كه بوه
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات ژن غه‌یبه‌تی له‌كفته پێ خۆشتره
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات ڕۆژێك دێت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆت ترست هه‌یه سه‌یاره لێت بدات.
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات یاپراخ سارد نابێته‌وه كه ساردیش بوه‌وه قه‌ت گه‌رم نابێته‌وه
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات عه‌لادین قاچی خۆی گه‌رم ناكاته‌وه جاچۆن قاچی من گه‌رم ئه‌كاته‌وه
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات ژن‌ومێرد قه‌ت ڕێك ناكه‌ون هه‌ر نه‌بێت یه‌كێكیان گه‌رمایه‌تی ئه‌ویتریشیان سه‌رمایه‌تی
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات تراكتۆر به‌سه‌ر شوشه‌یا بڕوات ته‌قه ته‌ق ئه‌كات
سێ به‌سێ ته‌ڵاق ده‌خوات كه كورد بخه‌یته ناو سندوقی ساردی یه‌ك ریز نابن