

ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەداتەوەو دەڵێ ” بێ منەتبە مارە سڕەكانم تێبەردە”.
لەوەڵامدانەوەی ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان كە لەهەمانكاتدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوە دەڵێ “لەئێساوە بێ منەتبە خاتری كەس مە گرە چی گەندەڵی وخراپەمان هەیە بیخەڕو ،چونكە سوپاس بۆ خوا وەك حافزی شیرازی دەڵێ ئەوەی پاك بێت باكی لەلێپرسینەوە نییە، تاخوێن لەلاشەماندا هەبێ دژی دزی و گەندەڵی و یاساشكێنی وخراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و سوكایەتی كردنم بە دامەزراوەكانی هەرێم خۆت گوتەنی چ دەبێت باببێت،چونكە یەك جار دەمرین ئەویش بە سەربەرزی وەك مام هەژار دەڵێ: وەك هەڵۆ بژی لەژیان بێ بەش، نەك هەزاران ساڵ وەك قەلی رو ڕەش”.
دەقی وەڵامەكەی ئەبوبەكر هەڵەدنی بۆ ئومێد خۆشناو
بێ منەتبە مارە سڕەكانم تێبەردە
هەرچەندە چاوەڕێ نە بوم تۆ وەڵامم بدەیتەوە وە ك دوو هاوپیشە كە لە نزیكەوە باش یەكتر دەناسین وزۆرمان بەیە كەوە ماوە،بە ڵام وە ك ئەتواری خۆت یان ڕاسپێراوی بە هە ق وناهەق خۆت نمایش دەكەی،من بەو زمانەزبرو ناشارستانیەی تۆ نادوێم چونكە لە قوتابخانە وفێرگەی یەكگرتوو وانەی ئەدەب وڕێزی بەرامبەر مان خوێندوە،بە زمانێكی هاوڕێ یانە هە ندێ دەستەواژەت بۆڕاست دەكەمەوە:
۱/سەرەتا خۆشحاڵم لەدورونزیك نەچویتە ناوەڕۆكی با بەتەكەی كە نوسیومە دەربارەی ئەو غەدرا نەی لەیەكگرتووتان كردوە چونكە وەڵامتان پێ نیە.
۲/ئەم ووتارەم لەهەڵجونەوە نەنوسیوە بەڵكو پاڵنەرم ئەو ناهەقی وزوڵم وستەمەیە كە لە كەمئەندام وخاوەن پێداویستیە تایبەتە كان دەكرێ وبەڵام بڵیم جی تۆهەست بەئازارە كانیان ناكەی.
۳/ئە گەربەدەستەواژەی ۳۱ئاب قەڵس بوی ئەوە حەقیقەتی مێژوە وجە نابت ودە یان سەركردەی تر نەتان شاردۆتەوە شانازی پێوە دەكەن.
٤/هەرگیز حقد وگرێ ی دەروونی وهەڵوێستی پێش وەختەم بەرامبەر هیچ هێزوكەس و حزبێك نیە،هە میشە ڕە فتارەكان ئا مانجی ڕە خنە كانمن نەك كە سە كان.
۵/ڕاستە من لەشۆڕشی ئە یلول لەدایك نە بوم بە ڵام كوڕی پیاوێكم تا ئاشبە تاڵ چە كی شە رەفی پێشمە رگایەتی لەشان بوە لە هێزی ڕزگاری ودواتر بڕنەوەكەی شكاند تادەستی بەعس نەكەوێ ،پێشمەرگە بە ئێستاشەوە لە خانەوادەكەم دا نەبڕاوە،هەرچی تاڵی وسوێری هەیە لە پێناوی شۆڕش چەشتومانە،چ مەنتقێكە هاش وهوشی ئەوەم بەسەردا بكەی ئەو ڕۆژە من لە دایك نە بووم.
٦/لە كوێ پارتیمان داماڵیوە لە هە موو بەهاكان ئێمە ڕە خنە لە ئەدائی حوكمڕانی ئەم بیست و پێنج ساڵە دەگرین كە پارتی پشكی شێری بەر دەكە وێ.
۷/بەداخەوە هە میشە لە بەرامبەر ڕەخنەی جدیەوە تۆمەتی جاشایەتی وپاشكۆیەتی ئامادەیە،لەبیرت چۆتەوە بەندە ئەندامی مەكتەبی سیاسی وسە ركردایەتی یەكگرتووم،ئە م پۆستانەم بە فەزڵی خوا ومتمانەی هاوسەنگەرەكانم دەستكەوتوە نە ك بە چەپڵە وئیف.
۸/لە ئێساوە بێ منەت بە خاتری كەس مە گرە چی گەندەڵی وخراپەمان هەیە بیخەرو ڕوو،چونكە سوپاس بۆخوا وەك حافزی شیرازی دەڵێ ئەوەی پاك بێت باكی لە لێپرسینەوە نیە، تاخوێن لە لاشە ماندا هەبێ دژی دزی وگە ندەڵی ویاساشكێنی وخراپ بە كارهێنا نی دەسە ڵات وسوكایەتی كردنم بەدامە زراوە كانی هەرێم خۆت تەنی چ دەبێت باببێت ،چونكە یەك جار دەمرین ئەویش بەسەربەرزی وەك مام هەژار دەڵێ: وەك هەڵۆ بژی لەژیان بێ بەش،نەك هەزران ساڵ وەك قەلی ڕوو ڕە ش.