

هونه‌رمه‌ند میرحاج ئه‌حمه‌د پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆر (چوار شه‌ممه) له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه.
میرحاج ئه‌حمه‌د ئه‌كته‌رو شانۆكار، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ی ئاشكرابوو كه وه‌ره‌می گه‌ده‌ی هه‌یه له قۆناغی چواره‌م. ئه‌و هونه‌رمه‌نده كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆچی دواییكرد.
د.كازم فاروق پزیشكی پسپۆڕی شێرپه‌نجه كه یه‌كێك بوو له‌و پزیشكانه‌ی به‌شداری له‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه كردووه دەڵێت كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌خۆشی وه‌ره‌می گەدەه‌ی هه‌بووه، له قۆناغی چواره‌م.
پزیشكه‌كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی به "سه‌خت" ناوبرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه له‌قۆناغی چواره‌مدا بێت ئه‌وا چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی له‌هیچ شوێنێكی دنیادا نیه.
وتیشی "ئه‌و نه‌خۆشیه له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا نه‌زانراوه‌و ره‌نگه بۆماوه‌یی بێت، وه‌كو خودی نه‌خۆشه‌كه به‌راورد به‌نه‌خۆشه‌كانی تر وه‌ره‌مه‌كه زۆر چالاكتره‌و زوو بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر زۆر كه‌مه".
د.كازم فاروق هه‌روه‌ها وتی "كاتێك هێنرایه نه‌خۆشخانه وه‌زعی زۆر خراپ بوو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆچاره‌سه‌ره‌كانمان نه‌بوو".
هه‌روه‌ها كه‌سێكی نزیكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ڕایگەیاند "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌نه‌خۆشخانه‌یه، ته‌نها مانگێكه ئاشكرابووه كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گەدەی هه‌یه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده فه‌رمانبه‌ر بووه له‌شاره‌وانی شاری سلێمانی.
میرحاج خه‌ڵكی سلێمانیه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1956 ه، له‌زۆرێك شانۆكانی سلێمانیدا به‌شداریكردوه، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین فیلم‌و درامای كردووه، له‌وانه "قه‌ره‌میر".