

جگەرە یەکێکە لەو ماددە زیانبەخشانەی لە جیھاندا بڵاوە و زیانەکانی بێشومارن، بەڵام توێژینەوەکان سوودێکی ئەو خووەیان دۆزیوەتەوە.
لەو توێژینەوانەدا دەرکەوتووە کە جگەرەکێشان دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک کەمبکەنەوە، ئەویش برینداربوون یان قرحەی قۆڵۆنە کە بریتییە لە ھەوکردن و برینداربوونی بەشی قۆڵۆنی ریخۆڵە ئەستوورە و درێژە دەکێشێت.
نیشانەکانی قرحەی قۆڵۆن بریتین لە (سکچوونێکی بەردەوام بەخوێنەوە، ئازاری سک، لەدەستدانی کێش)، ھەروەھا تائێستا نازانرێت ھۆکاری ئەو سوودە چییە، بەڵام لە جگەرەکێشاندا ئەو نەخۆشییە ئەگەری کەمتری ھەیە و ئەوەش یەکەم و تاکە سوودی جگەرەکێشانە تائێستا.