نوێترین

recent

03/04/2016

پاڤێڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا كۆبونەوە


بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نەوشیروان مستەفا بە جیا لەگەڵ هەریەكە لە پاڤێڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵدا كۆبووەتەوە.

ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی پێشوودا نەشیروان مستەفا چاوی بە هەریەكە لە پاڤێڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح كەوتووە لە لەندەن، بەڵام وردەكاری گفتوگۆكانی بڵاونەكردۆتەوە.

بڵاوبونەوەی دەنگۆی كۆبونەوەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەو كەسانەدا لەكاتێكدایە كە بزوتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەكی بۆ یەكگرتنەوە لەگەڵ یەكێتیدا پێشكەشی یەكێتی كردووە.

لە دواین كۆبونەوەی یەكێتی و پارتیدا پاڤێڵ تاڵەبانی بەبێ‌ ئەوەی هیچ پۆستێكی سیاسی و ئیداری هەبێت وەك بەرپرسێكی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكەی كرد و ئەمەیش دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاكاندا دروست كرد.

 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085