

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ چوار شه‌ممه تاكو یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی دەست " وڵات " کەوتووه: "ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 13/4/2016 موچه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و هێزی ئاماده دابه‌ش ده‌كرێت".
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 14/4/2016 مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت و له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووش كه ده‌كاته به‌رواری 17/4/2016، موچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.