نوێترین

recent

12/04/2016

یەکگرتوو ئاگر لە خەرمانی پارتی بەردەدات پارتی خوێن ڕێژە و بڕیارەکانی حکومەتی 31ی ئاب لەسەر مەکرەمەی دەبابە کانی بەعس دەبەسترا



ئەندامێکی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رەخنەی توند لەپارتی دیموكراتی کوردستان دەگرێت‌ ئاماژە بۆئەوەدەکات لە بیست وپێنج ساڵی ڕابردودا هەمیشە یەکگرتوو ململانێ یەکی مە دەنیانەی لە گەڵ پارتی کردوە،وە ک دوو هێزی ڕکابەر نەک دژ و دوژمن ،بەڵکو یەکگرتوو ڕە چاوی سەنگ وقورسایی ومێژووی پارتی وڕەمزو کاریزماکانی کردوە

ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆئەوەکردوە"لەبیست‌و پێنج ساڵی ڕابردوودا هەمیشە یەكگرتوو ململانێیەكی مەدەنیانەی لەگەڵ پارتی كردووە، بەڵام پارتی بەپێچەوانەی ئەو هەوڵەی یەكگرتوو كاری كردووەو هەوڵی "شێواندنی وێنای یەكگرتووی داوە".

باسی لەوەشکردوە"لەیەكەم هەڵبژاردنی ساڵی ۱۹۹۲ی پەرلەمانی كوردستان‌و هەڵبژاردنی سەركردەی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی كورد، كە ئەوكات یەكگرتوو بەناوی ئیسلامی بێلایەن لەگەڵ برایانی بزووتنەوە لیستی ئیسلامیان پێكهێنا، زۆر هەوڵ درا مەلا عوسمانی "ڕەحمەتی" خۆی كاندید نەكات‌و نەچێتە ناو ئەو ململانێ بێئاكامەوە، بەڵام بەڕێزیان بەردەوام بوون، ئەوە بوو بەئاراستەیەكی سەرپەرشتیارانی كاری ئەو كاتە وترا دەنگ بەمەسعود بدرێت".

ئەوەیشی وتووە"دوو جار یەكگرتوو بارەگاكانی سوتێنرا، ئێمە ڕەوتی هابیلمان هەڵبژارد بەرانبەر قابیلی خوین ڕێژی برامان".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085