

۲۲مانگ بێ ئاگابوون لە چارەنووسی چالاکێکێ کوردی دهسبەسەر کراو بنەماڵەکەی والێ دەکات بۆ زانیاری وەرگرتن لە دۆخی ئەم چالاکە داوای هاوکاری لە رێخراوەکانی مافی مرۆڤ بکەن.
دادستان وبەڕێوەبەری گرتووخانەی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەسبەسەر بوونی ئەم چالاکە بەناو”سەیوان رەحیمی”لەگرتووخانەکەدا بێ ئاگیی خۆیان راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەیوان رەحیمی چەندین جارسەردانی دادگای شاری کرماشان وگرتووخانەکەیان کردووە بۆ بینینی کوڕەکەیان بەڵام لە لایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکەو دادستانی دادگاوە لەهەبوونی ناوبراو لەم گرتووخانە زانیاریەکیان پێ نەدراوە.
بە پێی وتەی یەکێک لەگیراوانی گرتووخانەی کرماشان کە تازە ئازاد کراوە بە بنەماڵەی سەیوان رەحیمی راگەیاندووە کە ناو براو لەم گەتووخانەیەدایە ومافی پەیوەندی بەگیراوانی دیکەی زیندان وپەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.
بەپێی هەواڵی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی رەحیمی کە پەیوەندی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە کردوە باس لە بێهودە بوونی بەشوێنداچون بۆ دیدار و نگەرانی سەبارەت بە دۆخی ناوبراو لەلایەن بنەماڵەکەیەوەکراوە.
لە درێژەی پەیوەندیکەدا هاتووە کە بنەماڵەی سەیوان رەحیمی بە هۆی باری نالە باری ئابووری وپیری دایک وباوکی چ دی لەمە زیاتر توانای بەشوێندا چوونی ئەم کەیسە دژوارەرهیان نیه، و هەرجار کە بۆ بینینی کورەکەیان دەچن بۆ لای دادستان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە هەڵسووکەتیان هەمبەر دەکرێت ولە دادگا سووکایەتیان پێ دەکرێت و وەدەریان دەنێن.ئەم دایک وباوکە داوا لە رێخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران وجیهان دەکەن کە بە هانایانەوە بچن بۆ ئەوەی زانیاریەکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان بەدەست بگەیەت.