

خوبه‌یب محه‌مه‌د كرێكار دوای گرتن‌و زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 3ساڵ‌و 6مانگ له‌لایه‌ن دژه تیرۆری شاری هه‌ولێره‌وه، ده‌ركه‌وت هیچی له‌سه‌ر نییه‌و ئازاد كرا.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، شوان قه‌ڵادزه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خوبه‌یب وه‌ختێك گیرا چه‌ند ڕۆژێك بو هاوسه‌رگیریی كرد بو، كاتێك منداڵه‌كه‌شی له‌دایكبو ئه‌و له‌زیندان بو، ئه‌و وتی “پێشتریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو حكومه‌تی به‌غداوه بۆ ماوه‌ی 6ساڵ گیرابو له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه كه شیعه بون هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، له‌به‌رئه‌وه كاتێك له‌زیندانی به‌غدا ئازادبو گه‌ڕایه‌وه كوردستان ناوه‌كه‌ی گۆڕی به‌مه‌ریوان”.
وتیشی “به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ تاوانی پاش چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن دژه تیرۆری هه‌ولێر گیرایه‌وه، ئێستا ئازادیان كردوه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێك نه‌دات‌و فه‌رمانبه‌رێك كه‌فاله‌تی بكات‌و خانوه‌كه‌شیان ره‌هنی ئه‌وان بێت‌و جارجاره‌ش سه‌ردانیان بكات‌و به‌بێ پرسی ئه‌وانیش سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌كات هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ سه‌یرانیش بێت”.
ئاوێنه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی ئه‌م كه‌یسه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به‌دژه‌تیرۆی هه‌ولێره‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بون.