

عیزەت سابیر، ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت:"لەم قەیرانەدا، لەم بێ مووچەییەدا، لەم هەرێمی روبعە مووچەیەدا، ناکرێ بە ناعەدالەتیش ئەم ڕوبعە مووچەیە دابەش بکەن".
سابیر، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دەنوسێت:"نابێت پێشمەرگەیەکی دێرینی خانەنشینکراوی یەکێتی لێی ببڕن لەبەر ئەوەی سەر بە وەزارەتی داراییە و پێشمەرگەیەکی خانەنشینکراوی پارتی لێی نەبڕن چونکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە".
ئەو پەڕلەمانتارە، لە پەیامەکەیدا دەشڵێت:"ەگەڵ ئەوەم لە مووچەی کەس نەبڕن چونکە کارێکی نایاساییە و پەرلەمانی کوردستان لێی ئاگادار نیە، ئێوە بە بە خەڵکی کوردستانتان ووت دەتوانین ۳٠ ڕۆژ جارێک ڕوبعە مووچەیەک بدەین، ئەمڕۆ ۱۱/٤/۲٠۱٦ یە، کوا مووچەی مانگی ۲ ی شەهیدان ئەنفال و خانەنشینان و خاوەن پێداویستی تایبەت، کوا مووچەی مانگی ۳و٤ ی سەرجەم فەرمانبەران،من لەوە دەترسم ساڵی ۲٠۱۷ حکومەت مانگانە پارە لەفەرمانبەران و خانەنشیان وەرگرێت لە جیاتی ئەوەی مووچەیان بداتی. تکایە بەڵێنەکانتان ببەنە سەر".