

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەنوێترین نوسیندا كەلەپەیجی خۆی بڵاویكردۆتەوە، شێوەی هۆنراوەیەك و خۆی ناوی ناوە حەیرانی سلێمانی چەندین رەخنە ئاراستە دەكات.
ئاوێنە: لەنوێترین نوسیندا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەناوی حەیرانی سلێمانیانە، لەهاوشێوەی هۆنراوەیەكدا چەندین رەخنە ئاراستە دەكات و دەڵێت ” ئیبولای پارتی (یوسفی) گۆڕانە، گەنجمان لە رێگای ئیجە و یۆنانە،سەرۆكیش بەتەمای دەوڵەت دانانە”.
دەقی نوسینەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
قورئان بە هەقت فڕكان فڕكانە
كەس نازانێت كێ لەگەڵ كوردانە
دۆستی پایتەختمان عەرەبستانە!
خەونی ئۆباما عیراقستانە!
بەرنامەی روسیش ئەفغانستانە!
لای خۆشمان پەكوو، لێلێ و لۆلانە!
ئەمڵا چاك ئەكەی ئەولا ووێرانە
نازناوی هەرێم قەیرانستانە
یاسامان هێشتا هی دارستانە
بڕیار بەدەستی دەعبای پێ پانە!
داهاتی نەوتمان لای ئوردۆغانە
پارەمان نیە.. مووچە قڕانە
نرخی شتومەك بەرەو ئاسمانە
تۆڵەكە گران و ماستاو هەرزانە!
دیموكراسیمان توحفەی زەمانە!
پەرلەمان هەر وەك كاكی میوانە
ئیبولای پارتی (یوسفی) گۆڕانە
حكومەت سەرقاڵی پلاندانانە
پاشەكەوتی مووچەی لە لا دەرمانە!
میللەت چاوەرێی لیژنەی سازانە
كاری لیژنەشمان لیژنە دانانە
كابینەی بەغدا بەرەو فەوتانە
مەرجی كوردانیش ( هوشیار) دانانە
گەنجمان لە رێگای ئیجە و یۆنانە
سەرۆكیش بەتەمای دەوڵەت دانانە