نوێترین

recent

25/01/2016

بۆچی ئەو گیرفانە بچووك لە كابۆكان دروست كراوە؟

زۆربەی كابۆكان و ئێستەش بەشێك لە پانتۆڵ كەتان و جۆرەكانی تر، جگەلە دوو گیرفانی ئاسایی لە لای چەپ و راستیان لە نێو گیرفانەكانیشدا گیرفانێكی بچووكتر دروست كراوە، هیچ لە خۆتان پرسیوە كە بۆچی ئەو گیرفانە دانراوە و چۆن داهێنرا؟.

سەرەتای ئەم كارە لەلایەن ماركەی جینزەوە ئەنجام درا كە تەنیا پانتۆڵی قوماش و لۆكەی بەرهەم دەهێنا، دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای لیفیزی ئەمریكی گرێبەستێكی ئیمزا كرد و تێیدا ئەو كۆمپانیایە بۆ فرۆشتنی زیاتری سەعاتی گیرفان ئەو پێشنیازەی خستە بەردەم كۆمپانیای جینز و بەیەكەوە دیزاینی پانتۆڵیان بەوشێوەیە كردەوە كە گیرفانێكی بچووك هەبێت، تا سەعاتی گیرفانی تێدا هەڵبگیرێت، بیرۆكە چووە بواری جێبەجێ كردنەوە و خەڵكێكی زۆر لە سەرانسەری دنیا پێشوازیان لێ كرد و بە كارێكی نوێ و پێویستیان زانی، ئەوكات هەڵگرتنی سەعاتی گیرفان دیاردەیەكی زۆر باو بوو.

هەرچەند ئێستە خەڵكی سەعاتی گیرفان هەڵناگرن، بەڵام ئەو دیاردەیە لە پانتۆڵەكانی جینز هەر بەردەوام بوو و لا نەبرا، ببووە هۆی جیاكردنەوەی پانتۆڵی ئەو ماركەیە لە ماركەكانی تر، جگەلەوەش خەڵكی لەسەر راهاتن و ئێستە زۆرێك لە خەڵكی لە دنیا ئەگەر پانتۆڵەكانیان ئەو گیرفانە بچووكەی لەگەڵدا نەبێت، ئامادە نین بیكڕن، چونكە ئێستە لە جیاتی سەعات، زۆرجار دراوی ئاسن و فلاش و شتە گرنگ و بچووكەكانی تێدا هەڵدەگرن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085