نوێترین

recent

07/09/2025

ئەمریکا لەسەر دەستگیرکراوەکەی لالەزار هۆشداری توند دەدات.


 






وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییەی كەلەشەڕەكەی لالەزاردا دەستگیركراوە، هۆشداری دەدات و دەڵێت،" لە پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نیە.

وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوێكدا جەخت دەكاتەوە، ئێمە پابەندبونی خۆمان بەیارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت دەکەن یان لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەجیدی وەردەگرین. بەهۆی پاراستنی نهێنی و هۆکارەکانی دیکە، هیچ زانیارییەکی زیادەمان بۆ بڵاوکردنەوە نییە".

لەڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتیشدا هاتوە، بەپێی ئەم فەرمانە جێبەجێکاریە، ئەو ئەکتەرانەی کە وەک سپۆنسەری دەستبەسەرکردنی نایاسایی دەستنیشان دەکرێن ڕووبەڕوی سزای قورس دەبنەوە لەوانە سزای ئابوری، سنوردارکردنی دەرکردنی ڤیزا، سنوردارکردنی یارمەتی دەرەکی و سنوردارکردنی گەشت بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەمریکی". 

لەكاتێكدا، مارکۆ روبیۆ ئەوەی ئاشكراكردوە،" 5 ئەیلولی 2025 سەرۆک ترامپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە ڕێوشوێنی بێ وێنە دەگرێتەبەر بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەو کەسانەی کە بەنایاسایی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەدەرەوەی وڵات دەستبەسەردەکەن". 

ش.ح

Picsart-24-02-23-21-31-09-085

بڵاوکراوەکانی هەفتە