
ئەو پارێزگارەی ناکۆکیەکانی گۆڕی بۆ خاڵی بەهێزی !
شاری کەرکوک ، شاری پێکهاتە جیاوازەکانە ،
شاری زمانە جیاوازەکانە ، شاری کەلتوورە جۆراو جۆرەکانە .
سەردەمانێک ئەمشارە بەهۆی جیاوازی پێکهاتە وزمانەوە بەشێک لە سیاسیەکان کردیان بەشارێک لێوان لێو بێت لەگرژی وئاڵۆزی بەجۆرێک ئەم گرژی وئاڵۆزییەکاریگەری کردە سەر هەمووان ، بەشێک لەسیاسیە چاو برسیەکانیش بەهۆی ئەو کێشانەی درووستیان دەکرد بوونە قاروونی زەمەنی خۆیان !
بەڵام ،لەگەڵ هاتنی کورە گەنجێک بۆ کورسی دەسەڵات هەمووشت گۆڕدرا ، ڕێبوار تەها ئەو کەسایەتیە سیاسیەی دەرچووی قوتابخانەکەی مام جەلالە ، لەو ڕۆژەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات دانیشت و بەهەموانی ووت سەردەمی جیاکاری و جیاوازی نێوان نەتەوەکان نەما ، سەردەمی نەتەوەپەرستی و پیرۆزی نەتەوەیەک وسەپاندنی لایەک بەسەر ئەوانی تر گوزەشت ، ئیتر کات کاتی هەموانە ، لێرەوە کەرکوک بە قەزاو ناحێیە و گەڕەکەکان وەک یەک وبەیەک چاو سەیر دەکرێن ، سەردەمی خزمەتکردنی گەڕەکێک وناوچەیەک لەسەر حسابی گەڕەک وناوچەکانی دیکە بەسەرچوو .
هەربۆیە لەماوەی یەک ساڵدا خوێندکارەکەی مام جەلال وهاوڕێ نزیکەکەی سەرۆک بافڵ جوامێرانە دەستی بەکار کرد و شەو ڕۆژی لە بەرپرسان حەرام کرد ،بەجۆرێک ئێستا بەرپرسانی شار وەکو جاران مۆبایل ناکوژێننەوە ، وەکو پێشوو لەئاست داواکارییەکانی خەڵکی بێ باک نین چوونکە دەزانن لەهەر ئان وساتێکدا بێت والی شار دەست بۆ مۆبایلەکەی دەبات و پەیوەندیان پێوە دەکات وڕایان دەسپێرێت بۆ بەهاناچوونی خەڵکی و چارەسەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆناوچەیەکی شار .
بەڵێ ئەوە ڕێبوار تەهای پارێزگاری کەرکوکە کە لەماوەی تەنها یەک ساڵدا ئومێدی لەدڵی هەموان زیندووکردەوە و بەهەموانی ووت مەرج نیە ئەوەی بچێتە سەر عەرشی دەسەڵات خەڵکی لەبیربچێتەوە ، بەڵکو هەوڵی ئێمە بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان و خزمەتکردنی پێکهاتەکانە ، هەوڵەکانی ئێمە لەپێناو گەیاندنی کەرکوکە بەلووتکەی پێشکەوتن ،ئەمە خەون نیە بەڵکو شەوڕۆژمان خستۆتە سەریەک تاوەکو کەرکوک بکەینەوە بەشاری شاران .
ئەزهەرسەمەد /کەرکوک