
محەمەد شەیاع سودانی نیگەرانە لە مامەڵەی هەرێم و هەرێم بە پێشلكردنی دەستورو پابەند نەبوون بە فیدڕاڵییەت تۆمەتبار دەكات.
سودانی، شەش تریلیۆن دینارمان بۆ هەرێم ناردووەو کەچی هەرێم تەنها 700 ملیاری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی هەرێم حكومەتەكەی سودانی بە پێشلكردنی دەستور و پابەندنەبوون بە بنەماكانی فیدڕاڵییەت تۆمەتبار دەكات. زۆركات بەرپرسانی هەرێم ئەوە دەخەنەڕوو كە عێراق پابەند نییە بە دەستورو بەعەقڵیەتێكی مەركەزییەوە دەیانەوێت حوكمی وڵاتێكی فیدڕاڵ بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق زۆر نیگه‌رانه‌و پێیوایه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى فیدڕاڵییه‌ت و یاساى بودجه نییه.
سودانی ئەوەی خستووەتەڕوو كە عێراق له ساڵى 2025 زیاتر له 6 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووه. كه‌چى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها 700 ملیار دینارى وه‌ك داهاتى ناوخۆ بۆ بەغدا گەڕاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، سوودانى مووچه‌ى مانگى شه‌شی له‌به‌ر خراپى دۆخى فه‌رمانبه‌ران ناردووە. به‌ڵام مانگه‌كانى داهاتوو به‌بێ راده‌ستكردنى نه‌وت و نیوه‌ى داهات یه‌ك دینار نانێرێت.
بەپێی وتەكانی سوودانى، ئەوان هه‌موو شتیكیان كردووە بۆ ئەوەی هه‌نارده‌كردنەوەى نه‌وت دەستپێبكاتەوە. به‌ڵام هەرێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئاماده‌نین نه‌وت راده‌ستی عێراق بكه‌ن.
بەپێی وتەی سوودانى بێت، هەرێم بەپێی ئەو داتایانەی كە بۆ بەغدایان ڕەوانەكردووە، داهاتى ناوخۆى هه‌رێم 350 ملیار دیناره. بۆیه ده‌بێ نیوه‌ى ره‌وانه بكه‌ن، بەڵام هەرێم نیوەی ئەو بڕە بۆ بەغدا ناگەڕێن