نوێترین

recent

07/09/2025

پاش ڕوداوەکـەی لالەزار یانەی نــەورۆز،چی بەسەر دێت؟

 







بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەی ڕوبەڕوی یانەی نەورۆز بوەتەوە، لەئێستادا دەستەی کارگێڕی یانەکە لەکۆبونەوەدان و تاوتوێی پێشنیارێک لەبارەی کشانەوەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن، کە بڕیارە کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە دەستپێبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تاکو ئێستا یانەکەی شاری سلێمانی دڵنیا نییە لەوەی توانای دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکانی یاریزانەکانی هەیە یان نا، بۆیە لەگەڵ بەرپرسان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەشداریکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بکەن.

زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن،  بەشێک لە یاریزانەکانی نەورۆز لە چەند رۆژی رابردوو داوای مافی دەستبەرداربونیان کردوە، چونکە متمانەیان بە داهاتوی یانەکە نەماوە و داهاتوی یانەکە نادیارە.

یانەی نەورۆز پێشتر لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرا، بەڵام لە دوای شەڕەکەی لالەزار و دەستگیرکردنی ناوبراو، کێشە بۆ یانەکە دروست بوە و تاکو ئێستا بەرپرسانی نەورۆز بەرچاوڕونیان لەبارەی داهاتوی یانەکەوە نییە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085