نوێترین

recent

27/09/2025

وادەی خەرج کردنی مووچەی مانگی ٧ ئاشكرا کرا.

 






چاوەڕوان دەکرێت لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا مووچەی مانگی حەوت دەچێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، دوای ناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمیش مووچەی مانگی هەشتییش دەنێردێت.ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت دەڵێت، هەموو شتێک تەواوکراوە و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراق ماوە و بەم پێیەش چاوەڕواندەکرێت لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا پارەی پێویست بگوازرێتەوە سەر هەژماری حکومەتی ماوەبەسەرچوو و دواتر مووچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمیش، دەرخستەی کۆتایی تەواو بووە و ماوەتەوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت بنێرێت بۆ بەغدا و ئەوکات موچەی مانگی هەشتیش دەنێردرێت.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، حکومەتی عێراق لەماوەی ئەم سێ مانگەدا کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی دەنێرێت بۆ سەردانی کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم و نرخی نەوت و ئاستی توانای بەرهەمهێنانی نەوتیش دیاری دەکات.

سرچاوە: ئێن ئاڕتی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085