نوێترین

recent

27/09/2025

سودانی، سوپاسی پافڵ تاڵەبانی،دەکات.


 







ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە؛ پافڵ تاڵەبانی ورمەسعود بارزانی ونێچیر بارزانی قسەی کرد
نووسینگەی سوودانی لە ڕاگەیینراوێکدا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکاندا سودانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردە و هێزە کوردییەکان دەربڕی کە بەشداربوون لە گەیشتن بە ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە کوردستان و ڕادەستکردنی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی ناوەندی و پابەندبوونیان بە پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق لە هەموو شوێنێک و یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی کوردستان، کە بووە هۆی ڕێککەوتنەکە بەپێی بڕگەکانی دەستوور و یاسای بودجە.

جەخت کرایە لە گرنگی پەیڕەوکردنی هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی، کە دەبێتە هۆی پتەوکردنی گەشەپێدانی نیشتیمانی و پێشخستنی بەرژەوەندیی گشتگیری نیشتمانی و بەرجەستەکردنی ئامانجە هاوبەشەکان لە بەدیهێنانی پێشکەوتنی هەمەلایەنەی ئابووری و پاراستنی سامان و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا لە سەرتاسەری وڵات.

هەر لە پەیوەندییەکاندا جەخت کرایەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە عێراق، بەو پێیەی بزوێنەری سەرەکییە بۆ دروستکردنی گەشەسەندنی هەمەلایەن لە وڵات و هێنانەدی گۆڕانکاریی چۆنایەتی لە ئابووری عێراقدا.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085