نوێترین

recent

30/09/2025

ئـــەوانـەی ناڕازیـن،ناماقـــــــــوڵیان کرد.


 



ئـــەوانـەی ناڕازیـن،ناماقـــــــــوڵیان کرد.
د. محەمەد سابر، بەرپرسی دامەزراوەی مام (جەلال تاڵەبانی) لەبارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی ئاوێنەی وت "محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی لەسەر گۆڕینی ناوەکە داوە و خۆم نوسراوەکەم لێوەرگرت و واژۆشی کردووە".
وتیشی "نزیکەی چوار ساڵە خەریکی رێکاری گۆڕینی ئەو ناوەین وە بڕیارەکەی سودانیش قەتعییە، وەزیری گواستنەوەی عێراقیش رەزامەندی داوە، ئەو نوسراوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراقیش کراوە؛ دەسەڵاتی فڕۆکەخانەی مەدەنی عێراقیش نوسراو دەکات بۆ فڕۆکەخانەی مەدەنی جیهانی، هەروەها هەموو فڕۆکەخانەکان کۆدیان هەیە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەکان دەگۆڕدرێن، ئەو نوسراوەش دراوە بەهەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق بەهەولێریشەوە".
د. محەمەد سابر ئاشکرایکرد "گۆڕینی فڕۆکەخانەکە ماوەیەکی زۆر کەمی ماوە و بەم نزیکانە جێبەجێدەکرێت، چونکە تەنیا رەزامەندی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جیهانی ماوە".
دوای ئەوەی لەسەر داوای دامەزراوەی مام جەلال بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارتەی گواستنەوەی عێراق ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی دەستەی داکۆکی لە سروشت و موڵکی سلێمانی داوا دەکەن ناوی فڕۆکەخانەکە وەک خۆی بمێنێەوە.
دەستەکە دەڵێت" ئێمە لە دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی هەروەکو چۆن لە ڕابردوودا دژ بە تێکدانی سروشت و داگیرکردنی موڵکی سلێمانی لە چەندین بۆنەدا بۆچوونی خۆمان خستۆتە ڕوو، گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانیش بە سەرپێچییەکی گەورە".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085