
بۆ واهەست دەکـەین هەموومان سەرقاڵ ومەشخوڵین؟
دیاریدەیەکی سەیر لەناو کۆمەڵگا سەری هەڵداوە
هەمووی واهەست دەکات مەشخوڵەو کاتی ئەوەی نیە هەواڵی دۆست وهاوڕێی بپرسێت.
لەڕاستی دا کەس بەو شێوەیە مەشخوڵ نیە کەوا هەست دەکەین زۆر مەشخوڵین ونامان پەرژێتە سەر هیچ کەس!بەوشێوەیەش بەتاڵ نین کاتەکانمان بەخەساربدەین!
بیرمەهەرجارێک لەئیشێک پەلەم بکردایە دایە گیانم ئەیووت ڕۆڵە لەسەر خۆت بە خۆ دوایی دنیا نیە.!
ئێستا هەموومان مەشخوڵین بەڵام ئەگەر ئاوڕێک بدەینەوە دواوە ئەبینین هەروەک جاران وپشێوتر مەشخوڵ بووینن.بەڵام لەئێستادا تەنانەت ناتوانین وەک پێویست لەپرسەو خۆشی ئازیزانماندا بەشداری بکەین.
بەگشتی هەموون پێمان وایە ئەمە عەسری خێرایەو زۆربەی خەڵک گلەیی لە شانس وبەختی خۆی دەکات کەدڵی پاک بووەو هاوڕێ وخزم ئیسیغلالی دڵپاکیان کردووە
ئەمە تاڕادەیەکی زۆر تەواوە بەڵام لەکۆنیش دا چپی چپی هەربووە بەڵام بەم ڕێژەیە نا کەخەلک وادەزانێت هەرکۆسپێک بێتە ڕێگای هۆکارەکەی کەس نزیکەکانیەتی.
بۆ دەرباز بوون لەم دیاریدەیە زەقەی ناو کۆمەڵگا تەنها ئاوڕێک لەدواوە بدەرەوە تێ دەگەیت کە تۆ بەو شێوەیە سەرقاڵ نیت وهەمان کاروپیشەی پێشووت هەیە،
زۆربەی خەڵک بەهۆی عەسری پەیوەندی وئەنتەرنێت ومۆبایلی زیرەکەوە لەکەس وکار وهاوڕێی دادەبڕیت بەشێوەیەک لەم سەردەمە تۆراوە کەنایەویت تێکەڵی کەس بکات
ئەمە بەدیویکی دا زۆر ڕاستە چوونکە خەڵک بەشێوەیەکی بەرچاو لەهەموو تەمەنە جیاوازەکان ئەبینم دووڕوی ودوفاقی دەکات.
ئەوەی ماوە بڵێم تەنها ئەوەندە کات بدەن بەخۆتان بۆ چەند ڕۆژێک تا بزانیت هەرگیز تۆ بەو شیوەیە نیت کەوادەزانیت کۆتایی دنیایەو فریایی هیچ ناکەویت. تایبەت
دەزگایی میدیای متمانە