
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت، لاهور شێخ جەنگی کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی (بەرەی گەل)ی سەرپشک کردوە لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
بورهان ڕەشە گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوە، ئەمڕۆ لەزیندانی کانی گۆمە لەسلێمانی سەردانی لاهور شێخ جەنگی کردوەو سەرۆکی بەرەی گەل کەسە نزیکەکانی خۆی و بەرپرسانی حزبەکەی سەرپشککردوە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری هەڵبژاردن دەکەن یان نا؟
ئەوەشیخستەڕوو، لاهور شێخ جەنگی دۆخی تەندروستیی باشە و سەرقاڵی خوێندنەوەی كتێبە.
لەبارەی چارەنوسی بەشێک لەزیندانییەکانەوە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکرد،" 11 دەستگیرکراو بە پلەبەندی لە ڕۆژانی ڕابردودا ئازاد کراون، کە چایچی، باخەوان و شۆفێر .
بون، کە بێتاوان بون و هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبوە "
سەرچاوە شار پرێس.