نوێترین

recent

25/01/2016

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم نزیكەی 450 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستە

پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات لە داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكانی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی 450 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستە.

دلشاد شەعبان، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە: "ئێستا حكوومەت لەكۆی داهاتەكان پارەیەكی كۆ كردووەتەوە و گوتی: لە داهاتی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆ حكوومەت نزیكەی 400 بۆ 450 ملیۆن دۆلار لەبەردەستە ئەمەش شتێكی دڵخۆشكەرە ئەوەی ناخۆش بوو كە بەرلەوە حكوومەت هیچ پارەیەكی لەبەردەست نەمابوو."

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی بۆ سایتی باسنیوزی سەر بەپارتی ئەوەی خستوەتەڕوو كە ئەو داهاتەی ئێستا لەبەردەستی حكوومەتە 60%ی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، مەسەلەی نیوە بە نیوەش هیچ بڕیارێكی بۆ نەدراوە. بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە چاوەڕان دەكرێت تا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە تەنها مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بدرێت و دەرماڵەكان نەدرێت.

شەعبان رونیشیكردەوە كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان زۆر كەمە ناخرێنە بەر دەستكاریكردنی مووچە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات هەنگاوێكیش هاوێژراوە بۆ ئەوەی حكوومەت كۆمەكی دارایی لە دەرەوەش كۆ بكاتەوە.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت"نە ئێمە دەتوانین هاوكاریی بەغدا بكەین نە بەغداش دەتوانێت هاوكاریی ئێمە بكات".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085