نوێترین

recent

26/01/2016

ئەمریکیەکان بەمجۆرە وەڵامی وەفدەکەی هەرێمیان داوەتەوە

ئەمریکیەکان داواکاری وەفدە سێ کەسیەکەی پارتیان ڕەتکردەوە کەسەردانی واشنتۆنیان کردبوو.

گۆران دوكانی،ڕۆژنامەنوس لە  ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بڵاوی كردۆتەوە "ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار پێیڕاگەیاندم "ئەمریکیەکان جگەلەوەی داواکاری وەفدە سێ کەسیەکەی پارتیان ڕەتکردەوە کەسەردانی واشنتۆنیان کردبوو بەمەبەستی هاوکاری دارای بۆ هەرێم، هاوکات کە بینیویانن هەرسێک ئەندامانی وەفدەکە پارتین، هەربۆیە جەختیان لێکردونەتەوە کە "ئایا ئێوە وەک نوێنەری حکومەت هاتون یان وەک نوێنەری پارتی؟!".

هەروەها بەئاشکرا پێیان وتون"ئەمەریکا جگەلەو هاوکاریە لۆجستیەی کە لەچوارچێوەی شەڕی داعشدا هاوکاری پێشمەرگەی پێ دەکات، ئامادەنین هیچ جۆرە هاوکاریەکی دیکەی هەرێم بکەن".

ناوبروا ئەوەشی خستۆتەڕوو"بەڕاشکاوی ئەوەشیان پێگوتون کە عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئەمریکیەکانی گوتوە "ئێمە موچەی سێ مانگی پێشومان بۆ هەرێم ناردوە بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیان نەکردوە".

ئاشكرایشدەكات "ئەمریکیەکان هەروەک ئامۆژگاری ئەوەشیان پێوتون"ئەگەر هەرێم هەنگاو بۆ هەر خواستێک بنێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ مەرجەعی سەرەکی کە حکومەتی ناوەندە، هەربۆیە گوتویانە ناکرێت ئێوە داوای موچە لەبەغدا بکەن هاوکات ئامادەنین پارەی نەوت و پارەی گومرگی بازرگانی خاڵە سنوریەکان ناگێڕنەوە بۆ خەزێنەی بەغدا".
لە هەمانكاتدا بەرپرسانی ئەمریكی باس لە لەبزنس و پارەو موڵکەکانی بەرپرسانی باڵای پارتیش کرابوو له ئەمەریکا!، ئەمەو زۆر شتی دیکەشیان بەوەفدەکەی پارتی گوتوە کەجارێ شیاونیە بۆ گوتن، لەکاتی خۆیدا قسەی لەسەر دەکەین.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085