
بەرپرسێكی باڵای هەرێم ئاشكرای كرد كە وەفدەكەی هەرێمی كوردستان لەئەمریكا بەكشانەوە لەشەڕی داعش هەڕەشەیان لەئەمریكا كردووە، ئەگەر هاوكاری دارایی هەولێر نەكەن.
فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئاشكرایكرد، كە بەكشانەوە لەشەڕی داعش وەك هەرێمی كوردستان هەڕەشەمان لەئەمریكا كردووە، ئەگەر بێتو هاوكاری هەرێم نەكات لەڕووی مادییەوە.
فوئاد حوسێن، كە سەرۆكایەتی ئەو وەفدەی كرد، چەند رۆژێك پێش ئێستا هەرێم ناردییە ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی هاوكاری دارایی، ئاشكراشیكرد كە بە بەرپرسانی ئەمریكایان وتووە، قەیرانی دارایی هەرێم گەیشتووەتە دۆخی مەترسیو كاریگەری لەسەر بەرەكانی شەڕ داناوە، بۆیە وتوومانە: ئەگەر هاوكاریمان نەكەن، ئەوە چیتر توانای جارانمان نابێت لەڕووبەڕووبوونەوەی داعش.