
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌به‌رامبه‌ر شكستی كه‌رتی نه‌وت و ناشه‌فافیه‌تدا، له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵێك بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌ستیپێكردبو، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیی بو تاوه‌كو پارتی په‌رله‌مان په‌كبخات.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی رۆژ نیوز، بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات"یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی په‌كخستنی په‌رله‌مان، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له مه‌له‌فی نه‌وت و غازدا، په‌رله‌مان چالاكبوه و له روی یاسایی و به‌دواداچونه‌وه، په‌رله‌مان یاسای گرنگی په‌سه‌ند كرد، جگه له‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر شكستی كه‌رتی نه‌وت و ناشه‌فافیه‌ت له‌و كه‌رته‌دا، هه‌وڵێك له‌په‌رله‌مان هه‌بو بۆ لێپرسینه‌وه و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان".
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، یوسف محه‌مه‌د رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی نه‌بێت، یه‌ك رۆژ خۆی به سه‌رۆك نازانێت و یه‌ك رۆژیش له پۆسته‌كه‌یدا نامێنێته‌وه، كاتێك ماوه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت".
جەختیش ده‌كاته‌وه كه سه‌ر به‌رزه به‌وه‌ی، خیانه‌تی نیشتمانی نه‌كردوه و ده‌بابه‌ی نه‌بردوه‌ته په‌رله‌مان و كاری نایاسایی نه‌كردوه و تۆمه‌تباریش نییه به گه‌نده‌ڵی".