
رزگاربویه‌كی به‌له‌مه‌كه‌ی په‌نابه‌ران كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌ریای ئیجه نقومبوو، چیرۆكی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌كه‌و ژێرئاوكه‌وتنیان به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌ریاو ونبونی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه.
به‌له‌مه‌كه ده‌یان په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵگرتبوو، زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان ونبون.
به‌له‌مه‌كه دوای شه‌ش كاتژمێر به‌رێكه‌وتن له‌كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و یۆنان، به‌هۆی شه‌پۆله تونده‌كانی ده‌ریاوه ژێرئاو كه‌وتووه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته (ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه) 34 ته‌رم دۆزرانه‌وه‌و 26 كه‌سیش رزگاریان بووه، 19 كه‌سیش چاره‌نوسیان نادیاره، زۆربه‌ی قوربانیه‌كان خه‌ڵكی رانیه‌و قه‌ڵادزێ‌و كۆیه‌و پیره‌مه‌گرونن.
یوسف عه‌لی، كه خۆیی‌و چوار منداڵی‌و خێزانه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و به‌له‌مه‌دا بون، به‌هاوڵاتی وت “ئێمه سه‌ره‌تا مامه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قاچاخچه‌كه كرد كه به‌یه‌خت بڕۆین، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتینه سه‌ر ئاوه‌كه ته‌نیا چوپێك له‌وێ هه‌بوو، هه‌رچۆنێك بڕیاری رۆیشتنمان دا”.
یوسف گێڕایه‌وه، دوای شه‌ش كاتژمێر مانه‌وه له‌ناو ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه له‌چوپ دروستكرابوو، دواتر ژێر ئاوكه‌وتن، “ئێمه‌ش هه‌مومان كه‌وتینه ناو ئاوه‌كه، من خێزانه‌كه‌م‌و منداڵێكم هێشتا چاره‌نوسیان نادیاره، ئێستا نازانین چی به‌سه‌رهاتوه، ئایا ماوه یان مردوه”.
یوسف كه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا بوو، له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌كانی بۆ هاوڵاتی كرد، سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی منداڵ‌و خێزانه‌كه‌ی وتی “ئێمه له‌نه‌خۆشخانه‌ین، ئه‌وان ئاشكرایناكه‌ن كه خێزان‌و منداڵه‌كه‌م چیان به‌سه‌ردا هاتوه، پاسپۆرتی ئه‌وان دیارنه‌ماوه، ژیانمان زۆر خراپه، داواده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم به‌هانامانه‌وه بێت، تۆزێ به‌زه‌یی به‌و میلله‌ته‌دا بێته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد كه به‌له‌مه‌كه‌ی ئه‌وان 65 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام ته‌نیا 23 كه‌سیان رزگاریان بوه، وتی “هه‌یه شه‌ش كه‌س له‌خێزانه‌كه‌ی نه‌ماوه”.
به‌وته‌ی یوسف عه‌لی، هۆكاری ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌وان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌له‌مه‌وانه‌كه شاره‌زایی نه‌بوه، “به‌له‌مه‌وانه‌كه كاتێكی زۆر له‌ناو ئاوه‌كه سوڕایه‌وه، دوای ئه‌وه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌ورانه‌ی ده‌ریاكه ئاو هاته ناو به‌له‌مه‌كه‌وه، هه‌رچه‌ند ئێمه هه‌موو هاوكاربوین‌و ئاومان ده‌رده‌كرد، به‌ڵام سودی نه‌بوو تاوه‌كو ئه‌وه‌ی نقومبوو ئێمه هه‌مومان كه‌وتینه ناو ئاو”.
یوسف ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئزمیره له‌توركیا، ده‌ڵێت “ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرینه‌وه، به‌ڵام گرفتی ئه‌وه‌مان هه‌یه كاتێك ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرینه‌وه چۆن بیانهێنینه‌وه بۆ كوردستان، هیواخوازین حكومه‌ت هاوكاریمان بكات له‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ كوردستان”.
ئه‌و وتانه‌ی یوسف له‌كاتێكدایه، هه‌ریه‌كه له‌حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌ران عێراق ئاماده‌ییان نیشانداوه ئه‌ركی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن.
سۆران محه‌مه‌د، خاڵی یه‌كێك له‌و قوربانیانه‌یه كه له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاوه، دوای روداوه‌كه خۆی له‌رانیه‌وه گه‌یاندۆته ئزمیر، ده‌ڵێت خوشكێك‌و دوو منداڵی خوشكی تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره، منداڵی تریشی گیانی له‌ده‌ستداوه.
سۆران له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌هاوڵاتی وت “ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرینه‌وه به‌ڵام نامانده‌نه‌وه”.
وتیشی “ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌قاچاخچی درۆزن كردوه، قاچاخچیه‌كان خه‌ڵكی كوردستانی سوریان”.
هه‌روه‌ها وتی “ناتوانین لێره هیچ بكه‌ین، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بزانین ئایا كه‌سوكاره‌كانمان ماوه یان نا، هیوادارین كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕمان لێبداته‌وه‌و كارئاسانیمان بۆ بكه‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بۆ كوردستان ئه‌گه‌ر هات‌و ته‌رمه‌كانمان وه‌رگرته‌وه”.
به‌پێی زانیاریه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، به‌له‌مه نقومبوه‌كه 80 كه‌سی تێدا بوه كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بون.
ئامانج عه‌بدوڵا، به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و زانیاریانه‌یان له‌توركیاو یۆنانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه 34 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 16 كه‌سیان ژنن، 21 كه‌سی تریان منداڵ‌و حه‌وت كه‌سی تریشیان پیاون.
ئامانج رونیشیكرده‌وه كه 12 له‌وانه خه‌ڵكی رانیه‌و قه‌ڵادزێن، حه‌وت كه‌سیان خه‌ڵكی كۆیه‌ن‌و چوار ته‌رمی تریشیان خه‌ڵكی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌قه‌زای دوكانن، هه‌روه‌ها وتی كه 26 كه‌س رزگاریان بوه به‌ڵام هێشتا 19 كه‌سیان چاره‌نوسی نادیاره.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ژن‌و منداڵه‌كه‌ی چاره‌نوسیان نادیاره، یوسف عه‌لیه، ئه‌و له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌وه بۆ هاوڵاتی وتی “ئێمه له‌به‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تی‌و برسێتی‌و ماڵوێرانیه هه‌رێمی كوردستان‌مان به‌جێهێشت، ئیتر من هیچ كات ناتوانم له‌كوردستان بژیم، تازه ژیانم نه‌ماوه، به‌و هیوایه‌م كه به‌رپرسان چیتر ژیانی میلله‌ته‌كه‌یان هه‌رزانفرۆش نه‌كه‌ن”