
د. محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ناوی
واتای (ئاش به‌تاڵ) چ مانا كوردیه‌كه‌ی كه هه‌موان ده‌یزانین یان مانا سیاسیه‌كه‌ی ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت كه (یاری ته‌واو بوو)و كاری ته‌واوبوو هه‌ركه‌س بچێت به‌شوێن كاری تری خۆیدا، یان ماڵه‌وه چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان كۆمه‌ڵ‌و گه‌لان ده‌شێت له‌ژیاندا له‌بوارێكی كارا توشی ئاش به‌تاڵ ببێت، واته توشی شكست ببێت كه‌ئیتر ده‌سته‌وه‌ستان بمێنێت له‌چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، یان گه‌یشتن به‌ئامانج، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه قۆناغی دوای ئاش به‌تاڵه كه ئایا ده‌توانێت هێڵێكی تازه‌ی ژیان‌و كار پهیدابكاتو ئامانجی تازه دیاری بكات؟
ئه‌گه‌ر توانرا، ئه‌وا ده‌شێت به‌ره‌و ئامانج بڕوات‌و ئه‌گه‌ر نا شكست دوباره ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر زۆره كه ئه‌و تاكه یان كۆمه‌ڵ‌و گه‌ل به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه به‌رێت.
هه‌ر كاتێك ئاش به‌تاڵ یان شكست له‌كارو گه‌یشتن به‌ئامانج له‌جارێ زیاتر دوباره‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت به‌جدی به‌شوێن ئه‌و خهلهلانهدا بگه‌ڕێین كه لهعهقڵو فكره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، واته خه‌له‌ل زیاتر له‌جۆری عقڵیهتو بیركردنه‌وه‌یه. ئه‌مجار شێواز‌و كات‌و شوێنی كار‌و قۆناغه‌كانی كاركردن.
له‌سه‌ر ئاستی گهلانو ده‌وڵه‌تان سێ شت هه‌ڕه‌شه‌ی جددین بۆ سه‌ر قهوارهیانو ههڵوهشانهوهیانو ئاش به‌تاڵ پێكردنیان.
1- وێرانبونی ئابوری: له‌هه‌ر شوێنێك‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك ئابوری هه‌ره‌سبهێنێت، ئه‌وا ئه‌و شوێنه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕاوات، نمونه‌ش سوماڵو ئهفغانستانو عێراقی پێش روخانی سه‌دام، ئه‌گه‌ر سه‌دام تائێستا بمایه عێراق‌و كۆمه‌ڵگای عێراق ته‌واو هه‌ڵده‌وه‌شا، چه‌نده‌ها نمونه‌ی وڵاتی تر له‌ئاسیاو ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای لاتین.
2- داگیركردنی وڵات له‌لایه‌ن وڵاتانی تر: كه به‌سروشت داگیركردن خۆی كۆمه‌ڵ‌و وڵاتی داگیركراو هه‌ڵده‌وه‌شێنێت، به‌تایبه‌ت كه وڵاتێك داگیركراو به‌رگری (مقاوه‌مه‌ی) فهرههنگیو شارستانی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌لێك یان وڵاتانێك مقاومه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌بێت كاریگه‌ری كه‌متر ده‌بێت.
بۆ نمونه كهڕۆمهكان یونانیان داگیركرد له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك داگیركه‌ر رۆمه‌كان كاریگه‌ری فه‌رهه‌نگیان له‌سه‌ر یۆنان هه‌بێت، یۆنانیه‌كان به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیان لهفكرو فه‌رهه‌نگدا، رۆمه‌كان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری یۆنانیه‌كان، زۆر شت له‌یۆنان فێربون.
3 – شه‌ڕی ناوخۆ: كه خۆی له‌خۆیدا مانای یهكترسڕینهوهو كوشتن‌و وێرانبونه به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك روبدات دهوڵهتو كۆمه‌ڵ‌و تاك له‌ناخدا هه‌ڵده‌وه‌شێنێت.
له‌كوردستانی باشوری ئه‌مڕۆماندا له‌سه‌ده‌ی 21و هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا له‌پڕێكدا قه‌یرانی دارایی‌و موچه سه‌ریهه‌ڵداو ژیانی تاكو كۆمه‌ڵ‌و حكومهتو هه‌موو كایه‌كانی ئابوری هێناوه‌ته له‌رزین، ده‌سه‌ڵات بێئه‌وه‌ی پلانێك یان فكرێكی هه‌بێت بۆ خۆده‌ربازبون جگه لهڕوكردنو ته‌سلیمبونی زیاتر بۆ وڵاتانی بێگانه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه له‌ئاش به‌تاڵی ئابوریداین.
ئه‌گه‌ر حاڵ به‌مجۆره به‌رده‌وامبێت ئه‌وا هه‌موو قه‌واره‌مان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت، بۆیه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ده‌بێت به‌شوێن ئه‌و خه‌له‌لانه بگه‌ڕێین كه لهعهقڵو فكر‌و كارمانهوهیه، ئه‌مجار ده‌توانین شێوازی عهقڵو فكرمان بگۆڕین‌و به‌ڕێگه‌یه‌كی تر سسته‌مێكی تر كاربكه‌ین‌و زوو چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت ئه‌م قه‌یرانی دارایی‌و موچه‌یه جگه له‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسیش به‌شوێن خۆ‌یا ده‌هێنێت، ده‌شێت له‌هه‌مانكاتدا ئاش به‌تاڵی سیاسیشی لێبكه‌وێته‌وه كه بێگومان ئه‌مه ترسی هه‌مومانه ده‌بێت به‌جدی بیری لێبكرێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی مباده‌ره‌ی كار به‌یه‌كجاری له‌ده‌ست خۆمان دهربچێتو دیسان بێگانه‌كان بڕیاری چاره‌نوسی ئێمه بده‌ن ئه‌مجاره‌ش شه‌رمه‌زاری مێژوبین.