
نیچیرەڤان بارزانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بەفەرمانێکى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە بەروارى 20/12/2015 دەرچوویەکى پەیمانگاى تەنکیکى دادەمەزرێنرێت لە کاتێکدا قەیرانى دارایى و نەبوونى مووچە هەرێمى کوردستانى گردۆتەوە
عەباس محمد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر ئاشكرایكرد :ـئەو نوسراوە ئەوەمان پێ دەڵێ کە هێشتا ئەو ئیرادەیە باس دەکرێ بۆ چاکسازی لە واقیع دا بوونی نی یە ، بەڕاستی دامەزراندنی ئەو بەڕێزە کێشە نییە ئەوەندەی کێشەکە لە جیاکاری هەیە ، سەدان دامەراندنی وا بئ بەرنامە و پلان لەساڵانی ڕابردوو کراوە پێویست نەبووە تەنها بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسیی دەنگەکەکانیان هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی ئەنجامیانداوە کە ئێستا بوونەتە باربەسەر ئەو حومەتە و ناتوانرێ موچە بۆ سەدانی موستەحقیش دابین بکرێ ،
عەباس محمد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى ووتى : ئێمە بەڵگەمان لایە بە سەدان کەسی نا پێویست لە سنوری وەزارەتی تەندروستی بونیان هەیە و بە دەیانی پسپۆریەتیشمان پێویستە ناتوانرێ دابمەزرێن ؛هەر بۆ وێنە بنکەی تەندروستی هەیە میلاکی نزیکەی 70کەس 30کەسیان پاسەوان و پرسگەیە سیستەمی تەندروستی سیتەمێکی کاولە پێویستی بە داڕشتنەوەیەکی پتەو هەیە
محمد مه‌لا:سه‌رۆکى رێکخراوى هۆشیارى ته‌ندروستى (H.A.O) ڕایگەیاند :به‌داخه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌مه له حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاوه‌ڕێ نه‌ده‌کرا،من خۆم له ماوه‌ى 3 ساڵ واته له 2012ه‌وه تاوه‌کو ئێستا سێ جار به ناوى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى چومه‌ته لاى د.رێکه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى داوام لێ کردووه ده‌رچووانى په‌یمانگه‌ى ته‌کنیکى پزیشکى هه‌ولێردابمه‌زرێنێت که‌له 2012ه‌وه تاوه‌کوئێستا ته‌نها یه‌کجار (300)ده‌رچوو بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار دامه‌زران له‌سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که ساڵانه (800) قوتابى له په‌یمانگه‌ى ته‌کینکى پزیشکى هه‌ولێر به نۆ پسپۆرى جیاوازدا ده‌رده‌چن،
محمد مه‌لا:سه‌رۆکى رێکخراوى هۆشیارى ته‌ندروستى (H.A.O) لە درێژەى لێدوانەکەیدا ووتى :وه‌زیرته‌ندروستى له 2012 به منى گووت: نه‌ک په‌رستیارانى خۆمان به‌ڵکو داوا ده‌که‌ین هه‌ندێ په‌رستیارى هێندیمان بۆ دابمه‌زرێنن به شێوه‌ى گرێ به‌ست له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاریده‌ده‌ره پزیشکى یه‌کانى خۆمان میلاکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پڕناکه‌نه‌وه،که‌چى به داخه‌وه له پاش ئه‌و قسه‌یه‌وه تاوه‌کوئێستا یه‌ک که‌س به‌شێوه‌ى ئاشکرا دانه‌مه‌زراوه‌که‌چى لێره و له‌وێ به به‌ڵگه‌وه ده‌بیستین که به‌نهینى خه‌ڵک داده‌مه‌زرێنرێت ئه‌وه جگه له‌وه‌ى کارێکى ناشیرینه له رووى ئیداریه‌وه له هه‌مان کاتدا سوکایه‌تى کردنه به دره‌چووه‌کانى تر که به‌به‌رچاویانه‌وه مافیان ده‌خورێت.