
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی مامۆستایان و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی قه‌یرانی دارایی به گشتی و نیو مووچه كراوه و بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتیش له كۆبوونه‌وه‌كه دوو خاڵی گرنگ باسیان لێوە کراوە کە یه‌كه‌م بڕینی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به هیچ شێوه‌یه‌ك روونادات واتا كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه روونادات، دووه‌م نیو مووچه دابه‌ش ناكرێت مووچه‌ی ته‌واو دابه‌شده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا له مووچه‌ی مامۆستایان له‌به‌ر كه‌می پاره بووه، نیوه‌كه‌ی تریش به‌م نزیكانه ده‌درێت.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بە یەکێتی مامۆستایانی راگه‌یاندووە کە له دوای ته‌واوبوونی وۆركشوپی حكومه‌ت و به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت شێوازی دابه‌شكردنی مووچه له 2016 راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیایی داوەتە ئەو وەفدەى مامۆستایان کە هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌و سندوقه‌ی كه پێی ده‌وترێت سندوقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران، مانگانه له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكه‌ن، ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وتیش نه‌به‌ستن، به‌ڵكو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش ده‌ده‌ن.