بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە بۆ نزیكەی 30 دۆلار هەریەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بوونەتەوە، بەڵام بە بڕوای چاودێرانی ئابوری و سیاسی لە قەیرانەكە قورستر خراپ ئیدارەكردنی وڵاتە، چونكە ئەمە بۆ یەكەمجار نیە نرخی نەوت بەو شێوەیە دادەبەزێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، كە (تۆڕی سوننەی عیراق)ی بڵاویكردۆتەوە، بەراوردكاریەكی سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری سەردەمی ڕژێمی پێشووی عیراق و ئێستای وڵات كردووە و هێرشێكی توندی كردۆتە سەر بەرپرسانی ئێستای عیراق، كە بەردەوام بیانووی قەیرانی دارایی بۆ دابەزینی نرخی نەوت دەهێننەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، لە كۆتایی ساڵی 1996دا كاتێك عێراق بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان نەوتی هەناردەكرد، نرخی نەوت تەنها 11 دۆلار بوو، ئێستا نرخی نەوت 29 دۆلارە.
ئەو كاتە 20%ی داهاتی عێراق بۆ قەرەبووی كوەیت دەڕۆیشت و تێكڕای هەناردەی نەوت 600 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا، ئێستا نزیكەی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتە بە هەرێمی كوردستانەوە.
ئەو كاتە عێراق كۆبوونی خۆراكی عێراق لە 12 ماددەی خۆراكی پێكهاتبوو، بەڵام ئێستا تەنها 4 ماددەن و بە ناڕێكی دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو كاتە بەرپرسانی عێراق كۆمپانیای گەورەیان نەبوو، كۆمپانیاكان حكومی و سەر بە دەوڵەت بوون، ئێستا نزیكەی سێ هەزار كۆمپانیای گەورە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەن و زۆربەی سەر بە بەرپرسانی باڵان.
ئەو كاتە عێراق لە ڕووی كشتوكاڵەوە پشتی بە خۆی دەبەست و ئێستا عێراق و هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی دیكەوە بەرهەمەكانی كشتوكاڵ هاوردە دەكەن.