نوێترین

recent

24/01/2016

مەسعود بارزانی لەگەڵ نەجمەدین کەریم کۆبوویەوە

سایتی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردوەتەوە پارێزگاری کەرکوک سەردانی مەسعود بارزانی کردووە وبارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و دۆسیەی ئەمنی کەرکوکیان تاوتوێ کردووە.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك سەردانی مەسعود بارزانی کە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ بۆچوونی جیاوز لە سەر پۆستەکەی هەیە کردووە.
لە دەیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كراوە هەروەها تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی، سیاسی و ئابووریی پارێزگای كەركووكیان کردووە.
جگەلەوە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی داعش لە میحوەری كەركووك باسکراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085