لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و بازرگانیكردن پێیه‌وه دروستبووه بڕیاری ده‌سگرتن به‌سه‌ر بڕیاری 276 ملیار دیناری چراخان ره‌فیق عومه‌ر كه بازرگانی نه‌ت ده‌كات و هاوكات ژنی ئاشتی هه‌وارمی وه‌زیری سامانه سورشتییه‌كانه بگرێت.
سایتی وشه كه نزیك له پارتی دیموكراتنی كوردستانه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه "سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه، ئاشكرای ده‌كات كه چراخان ره‌فیق عومه‌ر به شێوه‌ی نایاسایی بازرگانی به نه‌وته‌وه كردووه و له چه‌ند گه‌نده‌ڵییه‌كدا تێوه‌گلاوه، بۆیه ئێستا ده‌ست به‌سه‌ر 276 ملیار دیناری ئه‌و بازرگانه‌دا گیراوه"
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتووشیه‌تی كه "ئه‌و بڕه پاره‌یه له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه دانراوه".
له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی لیژتنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه "له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر و هه‌ر ناڕێكییه‌كی تر ببینین، به هێزی یاسا رێكیده‌خه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی هۆكاری به‌دواداچوونی كه‌یسی چارخان عومه‌ر كه ژنی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سورشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌رچاوه‌كه وتوویه‌تی "به‌هۆی قۆرخكردنی بازاڕ و هاتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت به ناوی ناوبراوه‌وه، به‌دواداچوون بۆ كاروباره‌كانی كراوه و دواتر لیژنه‌كه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نده‌ڵی له كاره‌كانیدا هه‌یه".
وشه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه چراخان ره‌فیقی هاوسه‌ری ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی سێ كۆمپانیای "كاندید، ماجستیك په‌كێج و ئه‌لمه‌نتق"، بازرگانیی به نه‌وته‌وه كردووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو چراخان ره‌فیق كه هه‌ڵگری دوو پاسپۆرتی عیراقی و یه‌كێكی ئه‌ڵمانییه، له‌ئێستادا كوردستانی جێهێشتووه و شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له توركیا.
لیژنه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و بازرگانیكردن پێیه‌وه به بڕیاری مه‌سعود بارزانی پێكهاتووه.
چراخان ره‌فیق، ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوسه‌رگیری كرد. ساڵی 2007یش هاتووه‌ته‌وه كوردستان و له رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه كه به ناوی خۆی تۆماركراون، بازرگانیی نه‌وتی كردووه.