نوێترین

recent

01/06/2025

کۆسرەت رەسول عەلی،لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 




پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی بۆ یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و سەرجەم تێکۆشەران، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆز دەکەم و ئاواتەخوازم ئەم یادە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاتر و گەیشتن بە ئاواتە وەدینەهاتووەکانمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە (٥٠) ساڵی خەبات و قوربانیدان، بە خوێنی هەزاران شەهید، خەبات و تێکۆشانی سەدان پێشمەرگەی قارەمان و سەرکردەی کۆڵنەدەر، شۆڕشی نوێی هەڵگیرساندەوەو لە شاخە سەربەرزەکانەوە خەباتی کردو دواجار راپەڕینی گەلی کوردستان و ئازادکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەری رەنج و خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی بوو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی دنیایەک سەروەری و مێژوویەکی گەش و رابردوویەکی پڕ لە مێژوو و شانازییە، پاراستن و پەرەپێدانی ئەو مێژووەو رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەرکی هەمووانەو دەبێ بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ بکەین و بەرێزەوە لەمێژووەکەیان بڕوانرێ.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ئاواتەخوازم ساڵانی داهاتووی خەبات، خەباتکردن بێت لەپێناو ئاواتە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان و خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی خۆمان.
کۆسرەت رەسول عەلی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085