
به‌ریتانیا ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ نه‌هێشتنی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ته‌رخان ده‌كات
حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یان ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گرووپی به‌قاچاخبردنی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، كه ئه‌و به مافیای كوردی ناوی ده‌بات.
تۆڕی هه‌واڵی زه ناشیۆناڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی له‌نده‌ن ده‌ستی به به‌رنامه‌یه‌ك كردووه له ناوخۆی عێراق بۆ به‌دواداچوون و قه‌ڵاچۆكردنی (سه‌رۆك و سه‌رده‌سته‌ی گرووپه مافیا كوردییه‌كان كه كاری به‌قاچاخبردنی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن له كه‌ناراوه‌كانی فه‌ڕه‌نساوه بۆ كه‌ناڵی ئینگلیز له به‌ڕیتانیا.
ئه‌و تۆڕه نووسیویه‌تی: چه‌ند ساڵێكه گرووپه مافیاییه‌كان كه له كوردستانی عێراقه‌وه هاتوون به شێوه‌ی نیمچه ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی مرۆڤیان كردووه له فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا، حكومه‌تی به‌ریتانیاش له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگیی ده‌سه‌ڵاتداران و داموده‌زگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیریان بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 75 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه.
زه ناشیۆناڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كیر سترامه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ڕیتانیادایه بۆ دروستكردین ناوه‌ندی هه‌واڵگری له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌ورووپا، كه ئامانج لێی قه‌ڵاچۆكردنی گرووپه‌كانی به‌قاچاخبردنی كۆچبه‌رانه. كه زۆرینه‌یان له ناو خۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.