نوێترین

recent

07/07/2025

زانیاری نوێ‌ لەسەر ڕێككەوتنەكەی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا.

 




زانیاری نوێ‌ لەسەر ڕێككەوتنەكەی هەرێم و عێراق ئاشكراكرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكاتەوە و لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش پەسەند دەكرێت.
ڕۆژنامەی (المدی) لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، ڕاپۆرتێكی لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە، لە درێژەی ڕاپۆرتەكەیەدا باسی لەسەرجەم قۆناغەكانی ڕێككەوتنی هەردوولا كردووە، جگە لەوەش ئاماژە بەوەدەدات، هەرێمی كوردستان خۆی بۆ قۆناغی دوای ڕێكنەكەوتنیش ئامادە كردووە.
چەند سەرچاوەیەك بە ڕۆژنامە عێراقییەكەیان ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بەجددی بیر لە كشانەوە لە هەڵبژاردن دەكاتەوە لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی پرسی مووچە.
لەلایەكی دیكەوە، هێڤیدار شەعبان، ڕاوێژكاری ئابووری، بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە دەنگ لەسەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە دەدات، بەغدا ڕەشنووسەكە ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەنگی لەسەر بدات.
ئاشكراشی كردووە، دوای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەكە لەلایەن هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، مووچەی مانگی ئایار خەرج دەكرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085