نوێترین

recent

07/07/2025

میدیای سەرۆكی حکـومەت وەڵامی میدیای سەرۆك هەرێم دەداتەوە.

 




بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە سبەی سێشەممە لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و مووچە وەڵامی حکومەتی کوردستان بداتەوە، سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هەولێر هەموو نەوتی بەرهەمهێنراو ڕادەستی بەغدا بکات.

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، ناردنی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دوو مژاری گرنگ و سەرەکین لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە.

ی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەواڵی ڕادەستکردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان بە بەغدا دوورە لە ڕاستییەوە و ئەسڵ و ئەساسی نییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاری دەهێنێتەوە، بەشێکیشی دەنێرێتە دەرەوە.
 هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە چاوەرێ دەکات، ئەگەر حکومەتی عێراق وەڵامی کۆتایی نەدایەوە و بڕیاری ناردنی مووچەی نەدا و هەر بیانووی گرت، ئەوا حکومەتی کوردستان بژاردەکانی خۆی دەخاتەڕوو

Picsart-24-02-23-21-31-09-085