
میدیای پارتی: لەزاری ڕٶژنامەنوسێکی حیزبەکەیاانەوە تەنیا هۆشـداری خەڵكی كوردستان كۆتایی بە كێشەی مووچە دەهێنێت.
رۆژنامەنووسێك لە هەڵەبجە رایدەگەیەنێت كە تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نەناردنی مووچە زەرەر دەكەن، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن گوایە پارتی یان حكوومەت لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەی مووچە نین، ناڕاستن.
ناسیح عەبدولڕەحیم، رۆژنامەنووس لە هەڵەبجە، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”لۆژیک پێمان دەڵێت، هەرێم وەک حكوومەت و پارتی وەک حزب لەگەڵ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانن، بەغدا وەک حکوومەت و باقی ئەحزابی دژە پارتی لەگەڵ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆراندا نین.“
ڕوونیشی كردووەتەوە: ”لە نەبوونی مووچە و کێشە و گرفتەکانی مووچەخۆر، دەنگی ناڕەزایی دژ بە پارتی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆر دەبێت، بەڵام خەڵک هیچ دەنگێکی ناڕەزایی لە بەرامبەر بەغدا و باقی حزبەكان نییە، لە نەبوونی مووچە تەنیا پارتی و حکوومەتی هەرێمی كوردستان زەرەر دەکەن لە ڕووی میدیایی و سیاسی و حزبیەوە، بەڵام بەغدا باقی حزبەكان قازانج دەکەن لە ڕووی میدیایی و سیاسی و حزبیەوە. بەڵام ئەگەر مووچە هەبێت، دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر پارتی و حکوومەتی هەرێمی كوردستان نامێنێت، چیتر بەغدا و باقی حزبەكان هیچ کارتێکی تریان نییە دژ بە هەرێمی كوردستان.“
بە بڕوای ئەو ڕۆژنامەنووسە: ”دروستکردنی کێشەی مووچە و ئازاردانی مووچەخۆر بەردەوام دەبێت هەتا تێڕوانینی خەڵک نەگۆڕێت. منیش بەغدا بم هەر بەردەوام دەبم، كاتێك پارە نەنێرم و تاوانباریش نەبم، پارە نەنێرم و خەڵکیش ستایشم بکات و ئیدانەی هەرێمەكەی خۆیان بكەن، ئەوە دووجار قازانجمە، هەم لە ڕووی مادییەوە هەم لە ڕووی مەعنەوییەوە. لە ڕووی مادییەوە داهاتم بۆ دەگەێتەوە، لە ڕووی مەعنەوییشەوە ستاییش دەکرێم و ئیدانەی نەیارەکەشم دەکرێت.“
لە كۆتاییشدا دووپاتی دەكاتەوە: ”کەواتە نەک بەغدا، هەر کەسێک بێت، هەر درێژە بەم یارییە دەدات، ئەوەی دەتوانێت کۆتایی بەم یاریکردنە بهێنێت، خەڵک و هۆشیاربوونەوەی خەڵکە،
ئەگەر نا هەتا ماوە دەبێت بناڵێنین.“
ئەم قسانە لە كاتێكدان كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە چڕكردووەتەوە و هەموو پاساوێكی بەغدای بڕیوە و لە هەوڵەكانیش بەردەوامە تاوەكوو چارەسەرێكی بنەڕەتdی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.