
بڕیار وایه ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان كۆببێته‌وه و دوو پرس تاوتوێ بكات؛ پرسه‌كان په‌یوه‌ندییان به نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه.
سێشه‌ممه، 1ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند بڕیارە 2ـی ته‌ممووزی 2025، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان كۆببێته‌وه و بە گوێرەى کارنامەش، تاوتوێى دەرئەنجامى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغداد له باره‌ی نەوت و بەدواداچوون بۆ مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات.