نوێترین

recent

08/06/2025

بەغدا راگەیەندراوێکی لەسەر مووچەی هەرێم بڵاوکردەوە.



 



بەغدا پەیامێکى بۆ حکومەتى  هەرێم ناردووە و دەڵێت، تا داهاتى نەوتى و نانەوتى رادەستى بەغدا نەکرێت، بەغدا پێشوازی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، حکومەتی عێراق پێشوازی لە هیچ شاندێکی هەرێم ناکات کە بە مەبەستی گفتووگۆکردن لەسەر پرسی مووچەی مانگی ئایار دێتە بەغدا. لە هیچ شاندێک ناکات و گفتوگۆش لەسەر مووچەى مانگى پێنج ناکرێت.

وتیشی، هەتاوەکو رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، ئەم بڕیارە بەردەوام دەبێت و هیچ دانووستانێک لەوبارەیەوە ناکرێت.  

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو رایگەیاند، بە نەگواستنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ خەزێنەی گشتی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرپرسیارە لە پێشێلکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085